رژیمی تیرۆریستی داگیرگەری تورک ٣ ژنە چالاکوانی کوردی لە وەلاتی فەرنسا تیرۆر کرد
تیرۆریستانی میتی تورک لە خاکی وەلاتانی ئەورۆپا دەستی پی کردوە بۆ تیرۆری چالاکوانانی کورد
دەولەتی تورک دەولەتیکی تیرۆریستیە ئیستا بۆ هەمووان ئاشکرا بۆ کە دەولەتی تورک تیرۆریستە
خۆپیشاندانی کوردانی فەرنسا دژ بە تیرۆری ٣ ژنە چالاکوانی کورد بە دەستی رژیمی تیرۆریستی تورکیا
( له پاریس (3) ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد (ساکینه ــ فیدان ــ له‌یلا) تیرۆر کران )
10 کانونی دووەم 2013
پاریس - فورات نیوز
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له ئه‌نجامی هێرشی گرووپێکی چه‌کداردا (3) ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد؛ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری PKK (ساکینه جانسز)، نوێنه‌ری KNK له پاریس (فیدان دۆغان) و کچه گه‌نجێکی تر به‌ناوی (له‌یلا سۆیله‌مه‌ز) تیرۆر کران.
شه‌وی رابردوو که‌سانێکی نه‌ناسراو، په‌لاماری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستان له ناوچه‌ی (Gare du Nord) یان دا، سیاسه‌تمه‌داری کورد ساکینه جانسز، نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له پاریس فیدان دۆغان و گه‌نجێکیش به‌ناوی له‌یلا سۆیله‌مه‌زه کوژران که شیمانه ده‌کرێت له په‌لاماره‌که‌دا چه‌کی بێده‌نگ به‌کارهێنرابێت. جانسز و دۆغان فیشه‌ک له سه‌ریان و له‌یلاش له سکی دراوه.
( ساکینه جانسز )
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رى پارتی کرێکارانی کوردستان (ساکینه جانسز) له ساڵى 1957 له شارى دێرسیم له‌دایکبووه. له دواى کوته‌تا سه‌ربازیه‌که‌ى تورکیا له ١٢ ئادارى ساڵى 1971 ده‌چێته ڕیزى ته‌ڤگه‌رى گه‌نجانى شۆڕشگێڕ. پاشان له ناو ڕیزی شۆڕشگێڕانى کورددا جێ ده‌گرێت.
ساکینه جانسز له‌و کاته‌دا له‌ناو گروپى ئاپۆچیاندا جێگه ده‌گرێت که له شۆڕشگێڕانى کوردستانى و تورک پێکهاتبوون و له‌لایه‌ن رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالانه‌وه پێشه‌نگایه‌تی ده‌کرا.
پاشان له شارى ئه‌لعه‌زیز له دژى چه‌ته‌کانى ئه‌و شاره چالاکانه تێده‌کۆشێت، له‌وێ له گه‌ڕه‌که‌کانى (فه‌وزى چاکماک، یڵماز باغڵه‌ر) که زۆربه‌ى کوردى عه‌له‌وین خه‌بات ده‌کات و گرنگى نه‌ته‌وه‌یى کورد به بنه‌ما ده‌گرێت و رۆڵێکی چالاکانه‌ی ده‌بێت له رێکخستنکردنی لاوانی کورد دا.
له ساڵى 1978دا کۆمیته ئاوا ده‌کرێت و خه‌باتى ڕێکخستنى گه‌نجان به‌ڕێوه‌ده‌بات. له شارى دێرسیم و ده‌وروبه‌ریشى به‌شدارى خه‌باتى ڕێکخستنى ده‌کات. هاوکات له دامه‌زراندنى پارتى کرێکارانى کوردستان PKK دا وه‌کو شۆڕشگێڕێکى ئاکتیڤ و پڕۆفسیۆناڵ ئه‌رکه‌کانی راده‌په‌ڕێنێت.
ژنه شۆڕشگێڕى کورد ساکینه جانسیز له 27 تشرینی دووه‌می ساڵى 1978 دا به‌شدارى یه‌که‌مین کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى پارى کرێکارانى کوردستان PKK ده‌بێت و له ساڵى 1979 دا له شارى ئه‌لعه‌زیز ده‌چێت ڕیزى هه‌ڤاڵه‌کانیه‌وه.
له کوده‌تاى ١٢ ئه‌یلولى ساڵى 1980 دا له زیندانى ئامه‌د له دژى هه‌موو ئه‌شکه‌نجه و گوشاره‌کانى ناو زیندان سازش له ناسنامه‌ى ئاپۆچێتى و PKK بوونى خۆى ناکات. له به‌ندیخانه‌کانى ، ئه‌لعه‌زیز، ماڵاتیا، ئامه‌د ، بورسا، چه‌ناککه‌له ماوه‌یه‌کى زۆر ده‌مێنێته‌وه و له ساڵى 1991 دا له زیندان ده‌رده‌که‌وێت.
پاش ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى چالاک به‌شدارى ڕیزى تێکۆشه‌رانى کورد ده‌بێت. ده‌چێته ئه‌کادیماى مه‌عسوم کۆرکماز و په‌روه‌رده‌ى ئایدۆلۆژى و سه‌ربازى ده‌بینێت که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى PKKه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت. هه‌ر له‌وێ به‌شدارى یه‌که‌مین کۆنفرانسى زیندانیانى سیاسى ده‌بێت. ماوه‌یه‌ک له فه‌ڵه‌ستین ، سوریا و ڕۆژئاواى کوردستان ده‌مێنێت. پاشان ده‌چێته چیاکانى کوردستان و به‌شدارى تێکۆشینى گه‌ریلایه‌تى ده‌بێت و له کۆنگره و کۆنفرانسى ته‌ڤگه‌رى گه‌نجان و PKK دا به‌شدار ده‌بێت و دواتر ده‌چێته ئه‌وروپا و کار و خه‌باتى ڕێکخستنى له وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌بات.
ژنه تێکۆشه‌ری خه‌باتی ئازادیخوازی ژنانی کورد و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری PKK (ساکینه جانسز) له‌گه‌ڵ (2) هه‌ڤاڵى خۆیدا به‌ناوه‌کانی (فیدان دۆغان و له‌یلا سۆیله‌مه‌ز) له 9ى ساڵى 2013 له پاریس له ئه‌نجامى هێرشێکى چه‌کداریدا کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرێن.
( فیدان دۆغان )
فیدان دۆغان له 17ی کانوونی دووه‌می ساڵى 1982 دا له ناوچه‌ى ئه‌لبستانى مه‌ڕه‌ش له دایک بوه. له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا ده‌چێته ئه‌وروپا و له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا ده‌ژی. له شارى ستراسبۆرگ تا ئاستى ناوه‌ندى ده‌خوێنێت. له ته‌مه‌نێکی منداڵی‌دا بنه‌ماڵه‌که‌ى په‌یوه‌ندى به ته‌ڤگه‌رى ئازادییه‌وه ده‌که‌ن ئه‌و له ساڵى 2001 ه‌وه له داموده‌زگاکانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردان‌دا ده‌ست به‌خه‌بات ده‌کات.
فیدان وه‌ک گه‌نجێکى چالاک له ناوه‌نده‌کانى گه‌نجان ، ژنان و دیبلۆماسیدا خه‌باتى گرنگ ده‌کات. پاشان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی دێته چیاکانى باشوورى کوردستان. له ئه‌وروپاش له ڕیزى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى زۆر چالاک جێده‌گرێت. فیدان دۆغان له ڕیزى خه‌باتى ژنان و له‌ناوه‌ندى دبلۆماسیه‌تیش کارى ده‌کرد.
فیدان دۆغان له‌گه‌ڵ ساکینه جانسز و له‌یلا سۆیله‌مه‌ز له 9ی چله‌ى ساڵى 2013 له پاریسى پایته‌خى فه‌ڕه‌نسا کۆمه‌ڵکوژ کران.
له‌یلا سۆیله‌مه‌ز یه‌کێک بووه له کچه گه‌نجه چالاکه‌کانی ناو کاروخه‌باتی سیاسی ژنان و له رێکخستن و کۆمه‌ڵه کوردییه‌کاندا تێکۆشانی سیاسی و ئازادی ژنانی به‌ڕیوه‌بردووه.
شه‌وی رابردوو که‌سانێکی نه‌ناسراو په‌لاماری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستان له ناوچه‌ی (Gare du Nord) یان دا، که له قاتی یه‌که‌می بینایه‌کدایه و له‌سه‌ر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغه. له ئه‌نجامدا سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد ژیانیان له‌ده‌ستدا.
تا ئێستاش لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و بانگه‌وازی له کوردستانیان ده‌کرێت که له پاریس له‌به‌رده‌م نوسنگه‌که‌کا کۆببنه‌وه.
///////////////////////////
میدیای ئەوروپی بە گرنگیەوە باس لە تیرۆرکردنی ژنە سیاسەتمەدارەکانی پەکەکە دەکەن
(سبەی):
پاش ئەوەی سێ ژنە سیاسەتمەداری پەکەکە، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆرکران، میدیا ئەوروپییەکان و کاربەدەستانی فەرەنسا بە گرنگییەوە لە روداوەکە دەڕوانن و پۆلیسی فەرەنساش لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد.
ئەمڕۆ رۆژنامە سویدییەکان باسیان لە تیرۆرکردنی ئەو سێ ژنە سیاسەتمەدارە کرد و میدیا فەرەنسییەکانیش بڵاویانکردەوە، کە پۆلیسی فەرەنسا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.
هاوکات محەمەد ئولکەر، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردی فەرەنسا، بە سایتی (روداو)ی راگەیاندوە، با ئه‌و كوردانه‌ی له پاریس ده‌ژین منداڵه‌كانیان نه‌نێرنه خوێندنگاكان و دوكانداره‌كانیش دوكانه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه و له شوێنی كاره‌كانیان په‌ڕۆی ره‌ش هه‌ڵده‌ن و بانگی له كوردستانیانیش كرد كه له‌پێش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نفۆرماسیۆنی كوردستان گردبونەوە سازبکەن.
بڕیاریشە پاش کەمێکی تر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا سەردانی شوێنی روداوەکە بکات.
دوێنێ شەو سێ ژنە سیاسەتمەداری پەکەکە، کە یەکێکیان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئەو حیزبەیە، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆرکران.
تیرۆرکردنی ئەو سەرکردەی پەکەکە و دو سیاسەتمەدارەکەی تر لە کاتێکدایە، ئێستا گفتوگۆ لە نێوان ئیمرالی و حکومەتی تورکیادا هەیە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە باکوری کوردستان.
No comments:
Post a Comment