سه‌رێكانی؛ شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه و 84 كه‌س كوژراون
(سبه‌ی):
بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی (YPG) و چه‌ند گروپێكی چه‌كدار له شاری سه‌رێكانی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه و تائێستا 84 كه‌س كوژراون
ئاژانسی هه‌واڵی (فورات) بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه پێكدادانه‌كانی شاری سه‌رێكانی له نێوان چه‌كدارانی (YPG) و چه‌ند گروپێك به ناوه‌كانی (احفاد الرسول، احرار خویران، شوهداْ التاهریه) به‌رده‌وامی هه‌یه و تائێستا 2 ئه‌ندامی (YPG) كوژراون و 4ی دیكه‌ش برینداربون، له‌به‌رامبه‌ریشدا 84 كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه كوژراون.
ئه‌و ئاژانسه باسی له‌وه‌شكردوه، كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له توركیاوه تانكیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه بۆ شه‌ڕكردن له شاری سه‌رێكانی، تائێستا دو له‌و تانكانه تێكشكێنراون و ته‌رمی كوژراوه‌كانیشیان گواستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه له ژێر ناوی گه‌ریلاكانی (YPG) و به جلی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و خه‌ڵك ده‌ڕفێنن.
----------------------------------
پەنابەر
هیوا کوردستانی
لێدوان لە سەر ئەم مەسەلەیە وەک پەنار کێیە ؟ ئەم مەسەلەیە وەک یاسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان کەی هاتە ئارا؟ برگەکانی چیەو و چون دەتوانین بلێن، ئەم مرۆڤە بە پەنابەر ناوزەد دەکرێ و ماڤەکانی چییە؟ باسێکی دورو دێژە و لە لایەک ئەو حکومەتەی ئەندامی نەتەوەیەکگرتوەکانە و ئەم خالە یانی پەنادان و پاراستنی پەنابەر لە ژێر چاوە دەگرێ، نەتەوە یەکگرتوەکان چەندە لە بواری ئابوریەوە یارمەتی دەدات باسێکی دیکەیە کە بتوانین لێکدانەوەیەکی چرو پری لە سەر بکرێ.
ئەم بابەتە لە حکومەتی هه‌رێم شێوازێکی دیکەی هه‌یە، مەبەست ئەوەیە لە گەل رەچاو گرتنی هه‌مو برگەیەکی مرۆڤایەتی لە مەر پەنابەر، بە داخەوە بۆ وەی حکومەتی هه‌رێم وەک خۆی بۆ ئەوەی بە ئاستی ئەندامی نەتەوەیەکگرتوەکان نەگەیشتوە، لە برکی خۆی و دڵسوزی و مرۆڤ دوستی بەم ئەرکە ههلدەستی و ئەم باسە دەبێ لە ئاستی ئێراق وە رادەی چالاکی و پابەند بونی ئێراق دەبێ شی بکرێتەوە کە هه‌ر وەک دەزانن بە هوکارگەلێکی زور تا ئێستاش نەیتوانیوە چارەسەری گیروگرفتەکانی خۆی بکا، تا بگاتە ئاوردانەوەی بە جد لە مەسەلەی پەنابەر.
لێرەدا نابێ لێمان تێک بچێت کە پەنابەر بە چەندین خالی دیاری و نێو دەولەتی پێوانە دەکرێ و ناکرێ هه‌ر تاکە و لەو قالبە سەیری بکەین و بە ناوی پەنابەرەوە نە چاوی لێی بکرێ و نە دەتوانین داکوکی لە سەر بکەین، ئەگەر لەو چوار چێوەدا نەگونجێ، بۆ نمونە:
پەنابەر بە کەسێ دەوتری کە لە ژێر زەخت و زور و خەتەری گیانی دا بێت، بە هوکاری نەتەوایەتی،رەگەزی، سیاسی، ئاینی، ئەندام بون لە رێکخراوە مەدەنیەکان. ئەم کەسە لە گەل کەسێ کە بۆ بژێوی باشتری ژیان دەچێتە جێگایەک و خەتەرەی گیانی لە شوین و مەکانی خۆی لە سەر نییە دوو شتی جیاوازن، چ لە بواری داکوکی کردن لێیان، چ لە بواری یاسایی و چ لە باری بونە هاو وڵاتی جێگەی دووهەم کە بۆی رۆیشتون. کە بە داخەوە بە هوی هه‌ندی چەمکی دیاری و یاسایی ئەم شێوە بیروکەیە باوە.
کەواتە دەبێ پێوانەی دیاری بۆ پەنابەر و یاساکانی چ لە ئاستی حکومەت و دەسەلات و چ لە ئاستی تاک لە دەچێتە ئەو خانەیەوە جوی بکرێتوە و بتوانین رخنە و داکوکی لە ماڤەکانی بکرێ بویە لە خال بەندیانە سەرنج تانی بۆ رادەکێشم کە لە کودستان لە بەر چاوە:
- نەبوونی پێوانەیەکی دیاری لە مەر پەنابەر وەک یاسا کە چ کاسانێ دەگرێتە بەر و چ یاسا گەلێگ دەیگرێتەوە
- نەبوونی لێژنەی داکوکی کاری لە پەنابەری ئەو بەشە کە رویان لە هه‌رێم کردوە، بۆ نمونە بەو هه‌مو لایەنی سیاسی رۆژهه‌ڵات نەیانتوانیوە وەک دامەزرانی لێژنەی پەنابەری کوردی رۆژهه‌ڵات بونیان هه‌بێ کە ئەمە هه‌م زورەری بۆ نە چەسپانی ماڤی پەنابەر و داکوکی هه‌بوە و هه‌م بوتە کوسپێ بۆ حکومەتی هه‌رێم کە بە تەواوی زانیاری گشتی لە مەر پەنابەر هه‌بێ و ناعیلاج یاسای کەفیل کردن هاتوەتە ئارا- باری بژێوی و ئەمنەیەتی گیانی پەنابەر- نەبوونی پلان بۆ تێکەل بونی پەنابەر لە ناو چەمکی کومەلایەتی هه‌رێم وەک یاسا و هێنانە ناوی پەنابەر بۆ جەرگەی کار بە پێی لێهاتوی و پسپوری تاک
- نەبوونی پلانی دیاری بۆ داهاتوی مندالی پەنابەر کە لە قالبی هاتنە ئارای ماڤەکانی پێوانەی بۆ بکرێ وەک مندال
- نەبوونی یاسا بۆ زەمەنی نیشتەجێی بوون تا بونە هاووڵاتی
دیارە ئەمە بەشێک لە موشکلەی پەنابەریە لە هه‌رێم و وەک نمونەیەک ئاماژەم پێی کردوە کە دەبێ زاتر لێدوان و لێکولینەوەی لە سەر بکرێ و حکومەتی هه‌رێم هه‌لی ئەوە برخسێنی بتوانین وەک پەنابەر دەنگمان بە دنیای دەرەوە بگات کە ئاور لە پەنابەر بدرێتەوە، جگە لە پاراستنی ماڤەکانی وەک دەزانن ئەمروکە ئەم بابەتە بوتە مەسەلەیەک لە جیهان و تایبەت بە تەنیا هه‌رێم نییە، دیارە ئەگەر ئاوری بە جدی لێی بدرێتەوە نە پەنابەر ئەو هه‌مو خەتەراتە بۆ گەیشتن بە ژیانی ئاسایی دەگرێتە بەر و بە سەدانی تێدا بچێت و بێتە قوربانی دەسی سەوداگەرانی قاچاغی مروڤ و نە دەبنە گوشار بۆ حکومەتانی جیهان کە پەیتا پەیتا مەجبور دەبن دیپورتیان بکەنەوە.
بویە لام وایە پێویستە ئازیزان و دڵسوزان دەبێ بە لێکدانەوەیەکی زانستیانە لە مەسەلەی پەنابەری بدوێن و بە گەلالە گردنی بەرنامەیەکی بنەرەتی پێشکەشی لایەنی سیاسی هه‌ر بەشەی بەکەن و لە پارلمانی کوردستان داوای هێنانە ئارای یاسای دیاری بکرێ و پاشان بە کۆی نیهایی بونی نوێنەرایەتی وڵاتانی جێهان کە لە کوردستان دان ئاگادار و داوی رێگە چارەی گونجاو و یارمەتی بکرێ.
No comments:
Post a Comment