پ.ک.ک ڕەتی دەکاتەوە هێزەکانی خاکی تورکیا بەجێ بێڵن
پارتی کرێکارانی کوردستان لە لێدوانێکدا دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە خاکیتورکیا و باکوووری کوردستان ڕەت دەکاتەوە و وەک "شەڕی دەروونی" بەناوی دەکا.
رۆژنامەی سەباحی تورکیا، کە لە حکوومەتی پارتی داد و گەشەپێدان نزیکە، لە رۆژانی ڕابردوودا بڵاویکردبۆوە کە سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە "دە رۆژی داهاتوودا" ئاگربەستێکی یەکلایەنەڕادەگەیەنێ و وەک هەنگاوی یەکەمیش، لە رۆژی یەکەمی نەورۆزەوە دەست دەکا بە کێشاندنەوەیهێزەکانی لە خاکی تورکیا.
دوابەدوای ئەو زانیارییانەی رۆژنامەکە، باقیی رۆژنامەکانی تورکیاش کۆمەڵێک ڕاپۆرت و هەواڵیهاوشێوەیان بڵاو کردەوە بەڵام پارتی کرێکارانی کوردستان [پ.ک.ک]، لە لێدوانێکدا کە نموونەیەکیدەست ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس کەوتووە، هەواڵەکە بە "شەڕی دەروونی" بەناو دەکا وڕایدەگەیەنێ ئەو جۆرە لە "ئاوەژووکردنەوەی ڕاستییەکان، بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی وبەڕێوەبردنی شەڕی دەروونی" بڵاو دەکرێتەوە.
هاوکات بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فوراتی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، "کۆما جڤاکێنکوردستان"یش لە لێدوانێکدا سەبارەت بەو بابەتە، رای گەیاندووە کە ئۆجالان "بهناوى بزوتنهوه و گهلىکوردهوه دیدارهکان ئهنجام دهدات و ئێمهش بهتهواوهتى لهگهڵى داین" و دووبارەشی دەکاتەوە کە"هیچ دیدارێک، نە لە هەولێر و نە لە هیچ شوێنێکی دیکە" ئەنجام نەدراوە و هەموو دیدارێک لە رێگەیئۆجالانەوە دەبێت.
سەرچاوە
NNS ROJ:
/////////////////
کاربەدەستانی ئێران ئیزنیان نەدا تەرمی یەحیا سادق وەزیری لە سنە بنێژرێ
NNSROJ: کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزنیان نەدا تەرمی یەحیا سادق وەزیری لە سنە بنێژرێ و کەس و کاری ناچار بوون لە تاران بینێژن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (NNSROJ)ی راگەیاند بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە (٣١ی ژانوییە)، یەحیا خان سادق وەزیری لە گۆڕستانی بنەماڵەیی لە شاری سنە بنێژرێ بەڵام کاربەدەستانی ئێران ئیزنیان نەداوە و ئەوانیش ناچار بوون لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرای شاری تاران بینێژن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی "پێشتر لە مەزاری بنەماڵەیی لە سنە جێگەی بۆ ئامادە کرابوو و تەنانەت پێش نوێژی هەینی شاری سنەش هەوڵی بۆ دابوو، سەرەتا رەزامەندی خۆیان نیشان دا، بەڵام ئەمڕۆ پێیان گوتون کە نابێ و ئیزنیان نەداوە تەرمی یەحیا سادق وەزیری ببرێتە شاری سنە".
وەک دەگوترێ یهحیا خان سادق وهزیری داوای كردبوو تهرمهكهی له شاری سنه بهخاك بسپێردرێ، بهڵام له بهر چهند هۆكاری نەزانراو رێگە بە جێبهجێکردنی ئەم وەسیەتەی نەدرا.
یهحیا خان سادق وهزیری له ١١/١٠/١٩١١ لهشاری سنه لهدایك بووە و به دوایین وهزیری كورد و هەروەها بە دوایین وهزیری دادی سهردهمی پاشایهتی ناسراوە.
یهحیا سادق وهزیری سهرلهبهیانی دوێنی (چوارشهمه 11ی ڕێبهندان) له تهمهنی سهدو یهکساڵی له نهخۆشخانهی "دهی" له تاران ماڵاوایی له ژیان کرد.
////////////////////////
کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە دەکات
NNS ROJ: دوای هێرشەکەی دوێنێی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرایل بۆ سەر کاروانێکی سەربازییسووریا لە نزیک دیمەشق، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە تێلاڤیڤ دەکا.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز، کە ئەو زانیارییەی لە مێدیاکانی ئێران گواستۆتەوە، بەرپرسێکیوەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەوتووی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە "هەر هێرشێکیئیسرایل بۆ سەر سووریا، وەک هێرشکردن بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوی لێدەکرێ".
فرۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرایل، رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، هێرشیان کردە سەر کاروانێکیسەربازیی سووریا لە نزیک سنووری لوبنان کە گومان دەکرا چەکوچۆڵی حیزبوڵای تێدا بێ، ئەوە لەکاتێک دایە کە هیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمیی ئیسرایل باسی هێرشەکەی نەکردووە بەڵام سی ئێنئێن نووسیویەتی کە "بەر لە هێرشەکە سەرۆکی ئەمریکا لە بابەتەکە ئاگادار کراوەتەوە وسیاسەتمەدارێکی حیزبی دەستەڵاداری لیکوود لە ئیسرایلیش ئەوەی درکاند کە وڵاتەکەی "رێگە ناداچەکوچۆڵی پێشکەوتوو بکەوێتە دەست تیرۆریستان."
هاوکات بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشییەتێد پرێس، باڵوێزی سووریا لە لوبنان ئەورۆ لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند کە ئەو کاروانە سەربازییەی هێرشی کراوەتە سەر "کەلوپەلی لێکۆڵینەوە"یتێدا بووە و وڵاتەکەشی وەڵامی پێویست دەداتەوە، باڵوێزەکە بەڵام دەستنیشانی کرد کە "ناکرێ کاتیئەو وەڵامدانەوەیە دیاری بکەین."
No comments:
Post a Comment