دەزگای هەوالگری تورک میت داوای لە میدیاکانی کوردستان کردوە کە میدیاکانی کوردستان زۆر بایخ بە روداوەکی فەرنسا نەدەن باسیشی نکەن نۆسینگی میت لە هەولێر داوای لە پارتی کردوە کە تیرۆرەکی ئەو ٣ ژنە چالاکوانی وا لە وەلاتی فەرنسا تیرۆر کران بێخنە ئەستوویی رژیمی ئیران بۆ ئەوەیی تورکیا لە وەلاتانی ئەورۆپا تووشی کیشە نەبێت ئیستا تورکیا زۆر ترساوە چوون بە باشی دەزانێت کە ئیشیکی زۆر خراپی کردوە لە وەلاتی فەرنسا دەتوانێت لە دریژخاێندا بۆ وەلاتی تورکیا زیانبەخش بێت
YJA-STAR: کۆمه‌ڵکوژییه‌که بێ وه‌ڵام نابێت
YJA-STAR: کۆمه‌ڵکوژییه‌که بێ وه‌ڵام نابێت
11 کانونی دووەم 2013
بادینان - فورات نیوز
فه‌رمانداریی YJA-STAR سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی (3) ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد له نوسینگه‌ی راگه‌یاندن (ئینفۆرمه‌یشن) ی کوردستان له‌پاریس به ناوه‌کانی (ساکینه جانسز) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری PKK، (فیدان دۆغان) نوێنه‌ری KNK له پاریس و کچه گه‌نجێکی کورد به‌ناوی (له‌یلا سۆیله‌مه‌ز) راگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کرده‌وه و ده‌ستنیشانی کرد که به‌ئامانجکردنی هه‌رسێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌که له قۆناخێکی وه‌هادا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه و پیلانڕێژکراو بووه و رایگه‌یاند:" سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌ڤاڵانمان داده‌نه‌وێنین و جارێکی تر به‌ڵێنی بڵندکردن و درێژه‌دان به تێکۆشانیان دووپات ده‌که‌ینه‌وه . "
له لێدوانه‌که‌دا ئاماژه به ئامانجگرتنی ئه‌و ژنه سیاسهتمهدارانهکراوه که له‌سه‌ر هێڵی ئاپۆچێتی تێکۆشاون و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه راده‌گه‌یه‌نن که هێڵی ئاپۆچێتی به ئامانجگیراوه و ده‌ڵێن:" ئه‌نجامدرانی ئه‌م هێرشه له فه‌ره‌نسا، به‌رپرسیارێتییه‌کی مه‌زنی فه‌ره‌نسای ده‌رخستۆته روو، ئه‌م هێرشه نیشانی ده‌دا که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی گلادیۆی تورک و ناونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌نجامدراوه. ئه‌وه تاوانێکی رێکخستنکراوه و پسپۆڕانه‌یه. له‌گه‌ڵ ئاشکرابوونی رووداوه‌که‌دا، جێگری گشتی سه‌رۆکی AKP حسێن چه‌لیک که‌وته هه‌وڵدانه‌وه بۆ ئه‌وه تاوانه‌که بخاته ئه‌ستۆی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیخوازی کورده‌وه. ئه‌م سیناریۆیهشیان به هاوکاری له‌گه‌ڵ میدیاکانی خۆیان به‌ڕێوه برد و ئه‌وه‌ش له هه‌مانکاتدا به‌شێکه له شه‌ڕی ده‌رووی ده‌وڵه‌تی تورک. "
له لێدوانه‌که‌ی فه‌رمانداری YJA-STAR دا راگه‌یه‌نراوه :" له شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغی شوێنێکی وه‌کو پاریس تاوانێک رووده‌دا، ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه روون بکاته‌وه، بهپێَچهوانهوه حکومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر به کوشتنی هه‌ڤاڵانمان به‌رپرسیاره. ئێمه وه‌کو هێزه گه‌ریلاکانی YJA-STAR ئه‌م هێرشه له کوێوه ده‌بێت با ببێت به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین و باجه‌که‌ی وه‌رده‌گرن."
له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌ی YJA-STAR دا هاتووه:" هه‌ڤاڵ ساکینه جانسز له دامه‌زراندنی PKK دا یه‌که‌مین ژنه میلیتان بووه که به‌شداری ریزهکای تێکۆشان بووه و پێشه‌نگایه‌تی به سووپابوونی ته‌ڤگه‌ڕی ژنانی ئازادی کردووه. به هه‌ڵوێست و راوه‌سته‌ی خۆی مۆرکی له مێژوو داوه. هه‌م له زیندانی ئامه‌د به‌رخۆدانێکی شکۆمه‌ند و شایسته‌ی نیشانداوه و هه‌م بۆ جاری یه‌که‌م وه‌کو ژنێک فه‌رمانداری سوپای ژنهگهریلاکانی کردووه. له ئاستی به سووپابوونی ژنه گه‌ریلاکاندا رۆڵێکی گرنگی گێڕاوه، هه‌میشه وه‌کو ئه‌ویندارێکی چیاکانی کوردستان بۆ ناسنامه‌ی ئازادی ژن و پێشخستنی ناسنامه‌ی خۆی ره‌نج و هه‌وڵدانی مه‌زنی هه‌بووه. ههروههها بووه به روونترین ده‌ربڕی پێوانه‌کانی میلیتانی ژن. چیاکانی کوردستان که‌یبانووی ئازادی له‌ده‌ستدا. "
له کۆتایی لێدوانه‌که‌ی فه‌رمانداری یه‌کێتی ژنانی ستار YJA-STAR دا هاتووه:" هه‌ڤاڵ فیدان و له‌یلاش له گۆڕه‌پانی جیاجیادا به‌شدارییه‌کی به‌هێزیان له تێکۆشانی ئازادی‌دا کردووه و بوون و میلیتانبوونی ژنیان به ئاستێکی بڵندتر گه‌یاندووه، پێشه‌نگایه‌تی تێکۆشانی ئازادی کۆمه‌ڵگایان کردووه. سوپاکه‌مان که به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ ساکینه تۆکمه و پته‌وتر بوو، هه‌رگیز ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه په‌سه‌ند ناکات و ئه‌م هێرشه بێ وه‌ڵام ناهێڵێته‌وه . ده‌ڵێین تێکۆشانی هه‌ر سێ هه‌ڤاڵمان به‌سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین و جارێکی تر به‌ڵێنی بڵندکردنه‌وه‌ی تێکۆشانه‌که‌یان دووپات ده‌که‌ینه‌وه. "
No comments:
Post a Comment