دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان تێرۆری ٣ ژنە چالاکوانی کورد کە لە وەالاتی فەرنسا تێرۆر کران شەرمەزار دەکات
تێرۆری 3چالاکی سیاسیی کورد له پاریس مه‌حکووم ده‌که‌ین
کاتژمێر 2ی (نیوه‌شه‌و)ی پێنجشه‌ممه 10ی ژانویه(21 ی به‌فرانبار) پۆلیسی فه‌رانسه له شاری پاریس، ته‌رمی 3 چالاکی سیاسیی کورد، که هه‌ر سێکیان ژن و خه‌ڵکی باکووری کوردستان و سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان، بوون، له ئاپارتومانێک دا دۆزییه‌وه. ئه‌م سێ ژنه بریتی بوون له::::::::::::: :::::::: "سه‌کینه جانسز" ، "فیدان دوغان" و "له‌یلا سویله‌مز" .
به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌م 3 که‌سه چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان،به هۆی گولله و هه‌ر له بنکه‌ی ئه‌نستیتۆی کوردانی شاری پاریس (ئۆنفورماسیون کوردستان) دا، کوژراون.
حیزبی دێموکراتی کوردستان، تێرۆری ئه‌م 3 تێکۆشه‌ره کورده، به هۆی هه‌ر لایه‌نێک و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیک بێ، به توندی مه‌حکووم ده‌کا. ئێمه له کاتیک دا به بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 3 خانمه تێکۆشه‌ره، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکار وهاوڕێیانیان و کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین، هیوامان ئه‌وه‌یه به هه‌وڵی پۆلیس و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی وڵاتی فه‌ڕانسه، عامیلانی ئه‌م تاوانه بدۆزرێنه‌وه و به بیروڕای گشتی بناسیندرێن و بڕیاری دادپه‌روه‌رانه له باره‌یانه‌وه به‌ڕێوه بچێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
22ی به‌فرانباری 1391
11
ی ژانویه‌ی 2013
-------------------------------
ئاگادارى
كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەدژی سزای لەسێدارەدان
بەیانى كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ، بەرواری 12/1/2013 لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمان لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی لەدژی سزای لەسێدارەدانی چالاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
كۆبوونەوەكە بەبەشداری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیو چالاكان‌و كەسایەتیەكانو لایەنە سیاسییەكان بۆ پشتیوانیكردنی لە تێكڕای زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و بەتایبەتی بێهروز ئالاخانیو زانیار مورادیو لوقمان مورادی رێكدەخرێت، كە ژیانیان بەتەواوەتی كەوتوەتە مەترسییەوە.
بەشداربوونتان پشتیوانی‌و هاوخەمییە بۆ زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنیو بنەماڵەو كەسوكاری زیندانیەكانو هەنگاوێكیشە بۆ بەرزكردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵكی كوردستان لە دژی سزای دژە مرۆیانە لەسێدارەدان.
كەمپینی دژ بە سزای لەسێدارەدان
No comments:
Post a Comment