سەبارەت بە دواێن هەوالی تیرۆری ٣ ژنە چالاکوانەکی پاریز لێدوانی جۆراوجۆ دەدرێت بەلام دەبێت کەمیک سەبر بکەێن بە دەرکەوتنی راستیەکان
له پاریس (3) ژنه سیاسه‌تمه‌داری ناوداری کورد کوژران
ولکهر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که نووسینگه‌که له قاتی یه‌که‌می بینایه‌کدایه له‌سه‌ر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغ، رایشیگه‌یاند که شیمانه :"ده‌کرێت کۆمه‌ڵکوژییه‌که له کاتژمێر 06.00 ــ 07.00 ی ئێواره‌ی 9ی کانوونی دووه‌م ئه‌نجام درابێت و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شاره‌زایانه و لێزانانه کراوه."
ه پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له ئه‌نجامی هێرشی گرووپێکی چه‌کداردا (3) ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد کوژران که له‌ناویاند ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری PKK (ساکینه جانسز)، نوێنه‌ری KNK له پاریس (فیدان دۆغان) و کچه گه‌نجێکی تر به‌ناوی (له‌یلا سۆیله‌مه‌ز)ه‌وه ژیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوون که‌سانێکی نه‌ناسراو، په‌لاماری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستان له ناوچه‌ی (Gare du Nord) یان دا، سیاسه‌تمه‌داری کورد ساکینه جانسز، نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له پاریس فیدان دۆغان و گه‌نجێکیش به‌ناوی له‌یلا سۆیلهمهزه کوژران.
شیمانه ده‌کرێت له په‌لاماره‌که‌دا چه‌کی بێده‌نگ به‌کارهێنرابێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێدوان و روونکردنه‌وه‌ی فه‌رمی نه‌دراوه.
جانسز و دۆغان فیشه‌ک له سه‌ریان دراوه و له‌یلاش له سکی، پۆلیسی فه‌ره‌نسا ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کردووه و ته‌رمه‌کان تا ئێستاش له‌ناو بیناکه‌دان.
کاتی هێرشه‌که به‌ته‌واوی نازانرێت، په‌یامنێرێکی رۆژنامه‌ی ئۆزگیور پۆلیتیکا (سه‌لما ئاککای) بۆ چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی به فیدانه‌وه ده‌کات، به‌ڵام هه‌واڵی لێنابیستێت، دواتر هه‌ڤاڵانی له کاتژمێر 01.30 به‌کاتی پاریس ده‌چنه شوێنی رووداوه‌که و ده‌بینن له به‌رده‌م ده‌رگای بیناکه‌دا خوێن هه‌یه و ده‌چنه ناو بیناکه‌وه.
سه‌رۆکی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانی فه‌ره‌نسا (محه‌مه‌د ئولکه‌ر) وتی:" یه‌ک دوو هه‌ڤاڵ شوێن خوێن له‌به‌ر ده‌رگاکه ده‌بینن، دوای شکاندنی ده‌رگاکه ده‌بینن (3) ژن ره‌می کراون." http://kmmk.info
No comments:
Post a Comment