كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى كامێرایه‌ك دروست ده‌كات كه له توانایدایه بفرێت و فه‌رمانه‌كانى خاوه‌نه‌كه‌یشى جێبه‌جێ بكات.
سەرچاوە کانالی کوردستان
كۆمپانیاى (ئه‌لویز ئینۆفیتینگ) كه باره‌گاكه‌ى له شارى سانفرانسیسكۆیه له ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه كامێرایه‌كى به‌ناوى "مى كام" دروستكردوه كه له كامێرایه‌كى بچووك پێكهاتووه و چوار په‌روانه‌ى هه‌یه و له‌تواناشیدایه بفڕێت، ئه‌و كامێرایه 14 مایكرۆفۆنى هه‌ستیاریشى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كامێراكه له هه‌ر خۆپیاكێشانێك به دیوار و ماده ره‌قه‌كان بپارێزێت.
ئه‌و كامێرایه ده‌توانێت وێنه‌ى جێگر بگرێت و گرته‌ى ڤیدێوش تۆمار بكات، ده‌شكرێت وێنه‌كان له رێگه‌ى واى فاى و بلۆتۆزه‌وه ره‌وانه‌ى موبایله پێشكه‌وتووه‌كان بكات، یاخود راسته‌وخۆ به یوتوب و فه‌یسبووكه‌وه بلكێندرێت، كۆمپانیاكه هیچ زانیاریه‌كى دیكه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و كامێرایه بڵاونه‌كردووەته‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌ڵێت نرخى ئه‌و كامیرایه له 49 دۆلار تێناپه‌ڕێت
No comments:
Post a Comment