پاریس : راگەیەنرا کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کوشتنی سێ سیاسەتمەداری کورد ساکنە جانسز ، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز دوو کەس دەستبەسەرکران .
سەرچاوەکانی پۆلیسی فەرەنسا زانیاری بە ئاژانسی رۆژنامەگەری فەرەنسا دا و، رایگەیاند کە دوو پیاوی کورد کە لە دایک بووی سالانی ١٩٧٤ و ١٩٨٢ ی تورکیان کە نزیک لە هەرسێ ژنە کوردەکەن بەڵام ئاشکرا نەکرا بە چ تۆمەتێك دەستبەسەرکراون . هەروەها سەرچاوەکان زانیاریان دا کە ئەو دوو کەسە لە لا کورنۆڤا دادەنیشن. چاوەرێ دەکرێ ئەمرۆ پۆلیسی فەرەنسی لێدوانێك دەربارەی بابەتەکە بدات.
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەل مەمەد ئولکەر سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردیەکان لەفەرەنسا فەیکۆم رایگەیاند کە ڕێ و شوێنێكی رۆتینی پۆلیسە لەگەل هەموو ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی پێش کوشتنەکە پەیوەندیان ڕووبەڕوو یان تەلەفۆنیان لەگەل ئەو سێ ژنە کوردە هەبووە ، تەنیا بۆ لێپرسینەوەیە ، لە رۆژی ڕوداوەکە ئەو دوو کەسە تەنیا بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان ساکنە ، فیدان و لەیلایان گەیاندۆتە بیرۆی ئینفەرماسیۆنی کوردستان. نەک تەنیا لەگەل ئەو دوو کەسە لەگەڵ زۆر کەسی کە پەیوەندیان هەبوو چەند رۆژ بەر لە ڕوداوەکە لێپرسینەوەیان کردووە . لێپرسینەوە لەگەلیان لە لایەن پۆلیسەوە رێ و شوێنێكی ئاساییە ، پۆلیس خۆشی لەسەر ڕوداوەکە ڕوون کردنەوە دەدات
No comments:
Post a Comment