Pages

Ads 468x60px

20 Jan 2013

ڤیدیۆ راپۆرت.. كه‌ركوك؛ قوتابیه‌ك له‌لایه‌ن باوه‌ژنییه‌وه‌ له‌ناو قوتابخانه‌كه‌ی‌ سوكایه‌تی‌ پێده‌كرێت


تووندۆتیژی و بیریزی به‌ مندالانی کوردستان له‌ به‌رژه‌وندی داهاتی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا نییه‌ 
ڤیدیۆ راپۆرت.. كه‌ركوك؛ قوتابیه‌ك له‌لایه‌ن باوه‌ژنییه‌وه‌ له‌ناو قوتابخانه‌كه‌ی‌ سوكایه‌تی‌ پێده‌كرێت


له‌ قوتابخانه‌یه‌كی شاری‌ كه‌ركوك مامه‌ڵه‌ی‌ نه‌شیاو به‌رامبه‌ر قوتابیه‌ك كراوه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كه‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا مامۆستاكه‌ باوه‌ژنی‌ قوتابیه‌كه‌یه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌شی‌ خوێندنی‌ كوردی‌ له‌ كه‌ركوك لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پێكهێناوه‌، له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ شاری‌ كه‌ركوك داوای‌ كردووه‌ ئه‌و قوتابیه‌ وه‌ك منداڵی‌ خۆی‌ هه‌ڵبگرێته‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ی‌ بكات.


http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=25229
------------------

فرانس پرێس: دایكی‌ ئه‌سه‌د به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهات

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌" فرانس پرێس" له‌زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ دایكی‌ به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهاتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ دایكی‌ ئه‌سه‌د ئێستا له‌گه‌ڵ بوشرای‌ كچی‌ بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 10 رۆژه‌ له‌ دوبه‌ی‌ ژیان به‌سه‌رده‌بات و سوریای‌ جێهێَشتووه‌.

بوشرا كه‌ تاكه‌ خوشكی‌ ئه‌سه‌ده‌، ئاسه‌ف شه‌وكه‌ت سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سوریا هاوسه‌ری‌ بوو له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ته‌مموزی‌ رابردوودا له‌گه‌ڵ سێ گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ دیكه‌ی‌ سوریا كوژرا.


ئه‌یمه‌ن عه‌بدولنور سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مه‌سیحییه‌كانی‌ سوریا به‌ "فرانس پرێس" ی‌ راگه‌یاندووه‌ جێهێشتنی‌ سوریا له‌لایه‌ن دایكی‌ ئه‌سه‌ده‌وه‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌سه‌د ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزانه‌كه‌ی‌ خۆشیدا پاڵَپشتی‌ نه‌ماوه‌.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates