Pages

Ads 468x60px

5 Dec 2012

پیرانشار، که‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت (38) کچه‌خوێندکار ده‌سوتێنێ

رۆداوەکەی شاری پیرانشار دەستی هیزە تابیەتیەکانی ئیتلاعاتی ئیرانی تیدایە  رژیمی ئیران دەستی بە ئەو کارە کوردوە تا خەلکی کوردستان کمتر لە بیر رۆداوەکانی کوردستان دا بن

پیرانشار، که‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت (38) کچه‌خوێندکار ده‌سوتێنێ 
به‌هۆى که‌مته‌رخه‌مى ده‌وڵه‌ت، خوێندنگه‌یه‌ک له‌ شاری پیرانشارى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ئاگر ده‌گرێ و (38) کچ تێدا ده‌سوتێن. نوێنه‌رى ئه‌و شاره‌ به‌هۆى که‌مته‌رخه‌مییه‌کانى داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ده‌کات.


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ خوێندنگه‌ى بنه‌ڕه‌تى کچان له‌ شیناواى شارى پیرانشار، به‌هۆى دزه‌کردنى نه‌وتى سۆمپاوه‌ ئاگرى تێبه‌ربوو و له‌ ئه‌نجامدا (38) کچى منداڵى ته‌مه‌ن نزیک به‌ نۆ ساڵ که‌ قوتابى پۆلى چوارى سه‌ره‌تایین، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ رێژه‌ى مه‌ترسیدار سوتاون.
دکتۆر ره‌سووڵ خزرى نوێنه‌رى ئه‌و شاره‌ له‌ مه‌جلیسى شۆرا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێکى دونیا شتێکى وا رووى بدابایه‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى ئه‌و وڵاته‌ ده‌سبه‌جێ ده‌ستى له‌کار ده‌کێشایه‌وه‌ و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى کاردانه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌ر‌ده‌ و راهێنانین. هه‌موو به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و ئه‌وانه‌ى که‌ به‌ هه‌ر چه‌شنێک به‌ که‌مکارى و سستى نواندن بوونه‌ته‌‌ هۆى روودانى ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌، ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و سزا بدرێن.
ناوبراو زانیارى دا که‌ ئاستى سووتانى سێ له‌ برینداره‌کان له‌ نێوان (50 بۆ 70) له‌سه‌دا و بارى ته‌ندروستیان ناله‌باره‌.
هه‌روه‌ها نه‌شیشارده‌وه‌ خوێندنگه‌کان‌ خاوه‌نى هێڵى گازى شارییه‌، ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بێبه‌ش بووه‌ و سۆپاى نه‌وتى تێیدا به‌کار هێنراوه‌. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates