دەوڵەتى كوردستان
سه‌رۆک وه‌زیری ئوستورالیا: پێویسته پرسی کورد له زووترین کاتدا چاره‌سه‌ر بکرێت
حکومه‌تی ئوستورالیا بۆ (9)همین کۆنفرانسی کورد که له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت، په‌یامێکی ئاراسته کرد و بانگی له حکومه‌تی تورک کرد که بۆ جاره‌سه‌ری پرسی کورد، پێویسته له زووترین کاتدا بکه‌وێته ناو هه‌وڵدانه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری ئوستورالیا''ژولیا گیڵارد'' په‌یامێکی بۆ کۆنفرانسی کورد نارد و دهستنیشنیکردوه که حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وان دیالۆگ له نێوان عه‌بدولڵا ئۆجالان و ده‌وڵه‌تی تورک‌دا به گرنگ ده‌زانن و سهرنجیراکێشا که لێدوانه‌که‌ی ئۆجالان بۆ کۆتایی پێهێنان به چالاکی مانگرتن زۆر گرنگ ووه.
سه‌رۆک وه‌زیر ژولیا گیڵارد داوای کرد که پرسی کورد له ماوه‌یه‌کی زوودا چاره‌سه‌ر بکرێت و وتی که ئیدی پێویسته توندوتیژی کۆتایی پیبیت.
له په‌یامه‌که‌دا وتراوه که پيَویسته حکومه‌تی تورک مافه‌کانی په‌روه‌رده به زمانی دایکی، ئازادی دینی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناونه‌ته‌وه‌یی گه‌ره‌نتی بکات و ئه‌نجامیان بدات.
س: فورات نيوز
No comments:
Post a Comment