Pages

Ads 468x60px

8 Dec 2012

بان كى مۆن سوپاسى رۆل و پێگه‌ى دیار و به‌رچاوى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌ سه‌قامگیریی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد



بان كى مۆن سوپاسى رۆل و پێگه‌ى دیار و به‌رچاوى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌ سه‌قامگیریی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد



ئێواره‌ى ئه‌مرۆ بان كى مۆن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ل به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سازكرد و به‌یه‌كه‌وه‌ بارودۆخى سیاسى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد . 



بان كى مۆن سوپاسى رۆل و پێگه‌ى دیار و به‌رچاوى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌ سه‌قامگیریی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد . 


له‌باره‌ى ره‌وشى هه‌نوكه‌ى عێراقیشه‌وه‌ ، بان كى مۆن رایگه‌یاند ئێمه‌ له‌گه‌ل به‌رپرسانى بالاى دیكه‌ى عێراق گفتوگۆمان هه‌یه‌ و ته‌ئكیدمان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ به‌دیلێكى دیكه‌ بۆ گفتوگۆ و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان نییه‌. 



هه‌موو لایه‌كیش هان ده‌ده‌ین كه‌ له‌رێگه‌ى گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه‌ كێشه‌ و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن . 



سه‌رۆك بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ بان كى مۆن خواست و له‌سه‌ر ره‌وشى عێراق و ناوچه‌كه‌ش رایگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل دیالۆگ و به‌ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كانین .



ئه‌وه‌ى ئێستاش رووده‌دات ته‌نها په‌یوه‌ست به‌هه‌رێمى كوردستان نییه‌ ، به‌لكو كێشه‌ى حوكمه‌ له‌ عێراق به‌هۆى خه‌رقى ده‌ستوور و پابه‌ند نه‌بوون به‌جێبه‌جێه‌كردنییه‌تى . 



ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووین و له‌پێگه‌ى به‌رگریكردن له‌مافه‌كانمان له‌ده‌ستوور هه‌نگاومان ناوه‌ , پێمان وایه‌ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى سه‌د و چلی ده‌ستور جۆرێك له‌كێشه‌كانى ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات . 



له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخى سووریا بیرورا ئالوگۆر كرا و بان كى مۆن سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ هه‌لوێستى هه‌رێمى كوردستان له‌پشتیوانیی گه‌لانى سووریا و هاوكاریی په‌نابه‌رانى سووریا .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates