Pages

Ads 468x60px

24 Dec 2012

شەڕ لە سوریە بەرەو قوڵبون دەڕوات، لەو چەند ڕۆژەی داهاتوشدا چاوەڕوانی گۆڕانی زیاتر دەبین.



شەڕ لە سوریە بەرەو قوڵبون دەڕوات، لەو چەند ڕۆژەی داهاتوشدا چاوەڕوانی گۆڕانی زیاتر دەبین.
شەری بەرژەوەندی زلهێزەکان مافی مرۆڤ ومافی گەلان دەخەنە ژێر پێی خۆیان .....


دەزگای موسادی ئیسرائیلی: دوو پاپۆڕی جەنگیی ڕوسیا هەڵگری هێزی تایبەتی سەربازی گەیشتنە بنکەی تەرتوس لەسوریا



دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیلی، لەنامەیەکیدا بۆ سەرۆکایەتی سوپا، ڕایدەگەیەنێت" ڕوسیا، بۆ پاراستنی بنکەی تەرتوس، ئەمڕۆ، دوو پاپۆڕی گەورەی پڕ لەچەکی پێشکەوتووی، لەژێر ناوی پارێزگاریکردن لە هاونیشتمانییە ڕوسیەکانی سوریا، گەیاندۆتە بنکەکە و لەوە ناچێت دەست لەو بنکەیە هەڵبگرێت".


هەروەها هاتووە" بنکەی تەرتوس، تاکە ڕێگرە لەبەردەم ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکادا بۆ هاتنەناوەوەی سوریا. ڕوسیەکانیش، تەواوی توانای خۆیان بۆ پاراستنی تەرخان کردووە".



لەکۆتاییدا، دەزگای موساد، ڕایگەیاندووە" ئێمە، پێویستە لەهەوڵی مانەوەی حکومەتەکەی بەشاردا، هەوڵەکانمان بەردەوامی پێبدەین و ڕێگا لەجەنگە مەترسیدارە گەورەکە بگرین"

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates