وتەكانی مامۆستا ناسری رەزازی لەسەر پەژاك و هێزەكانی رۆژهەڵات
----------------
لە رۆژئاوای کوردستان بەڵگەی پیلانێکی لاوازکردن و لەناوبردنی YPG ئاشکرابوو
ANF22:03 / 08 کانوونی یەکەم 2012
ناوهندی ههواڵهکان -
ئاشکرابوو کە لە رۆژئاوای کوردستان هەندێک پارتی کوردی بۆ لەناوبردنی YPG رێککەوتوون، بەگوێرەی ئەو بەڵگەی کە ماڵپەڕی www.xeber24.netکۆپیەکی دەستکەوتوە و بڵاوی کردوەتەوە, ئاشکرابوو کە پیلانی ئەوە داڕێژراوە کە بۆ لاوازکردن و بێکاریگەر کردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG،سوپایهکی کوردی دابمهزرێت و لەلایەن بهرههڵستکارانی سوریاوه بەڕێوە ببرێت و کۆردینە بکرێت. ئامانجی سەرەکی ئەم پیلانە ئەوەیە کە YPG وەکو هێزی یەکەمینی رۆژئاوای نیشان نەدرێت و پەراوێز بخرێت و دواتر لەناو ببرێت.
ماڵپەڕەکە نامەی بەرپرسی پارتێکی رۆژئاوای کوردستان کە بەشداری کۆبوونەوەی پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان بووە لەهەولێر و بۆ بەرپرسی پارتیەکی تری رۆژئاوای کوردستان ناردوە، بڵاوکردوەتەوە.
لەنامەکەدا باسی بەرپرسی ئەو پارتیە باسی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی کە بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی باشوری کوردستان و بەئامادەبوونی دکتۆر حەمدی دەربەندی کە لەهەولێر 1-12-2012 پێکهاتوە، دەکات. لەنامەکەدا وتراوە کە ئێمە دەستمان بە قۆناخێکی تازەکردوە، ئەمەش بەسایەیەی ئەو زنجیرە کۆبوونەوەوانە کە لەهەولێر بەڕێوەچوو پێکهات. هەنگاوی مەزن پێشکهوتوه. هەرکەس بۆ گفتوگۆکان بە رۆحێکی ئەرێنی لێکنزیکبوونەوە، ئەنجامەکانی ئهرێنین. ئەمەش هاوکاری سیاسی هەرێمی کوردستان بوو، ئەم بەڵگە کە بەگشتی قبوڵکراوە پرهنسیبه سەرەکیەکانی یەکێتیەکەی ئێمەن. سەرەرای ئەوەش هەندێ کەسی کە دەیانەویست بۆچوونی خۆیان بسەپێنن هەبوو، لە ئەنجامدا بە پشتگیری دوکتۆر حەمدی دەربەندی ئەم ئاستەنگیانە نەمان، سەرلەنوێ چوارچێوەی رێکخستنێ کە هەرکەس لێی رازی بێت دروستمان کرد، هەروەک چۆن پێشتر سەرۆکی هەرێمی باشوری کوردستان بارزانی هاوکاری کردوین و بەڵێنی هاوکاری کردنی بەردەوامی داوە، ئەم جارەشە گەرەنتی هاوکاری مادی و مەعنەوی داوە و بەڵینی خۆی دووپات کردوەتەوە.
ئەو بەرپرسە لەنامەکەی خۆیدا دەستنیشانی کردوە کە لەو کۆبوونەوەی کە پێکهاتوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندی نێوان بهرههڵستکارانی سوریا و لیوای ئازادی لەناو بهرههڵستکارانی سوریادا گفتوگۆ کراوە. ئەو بەرپرسە دەڵێت لەهەرێمی کوردان سوپایهکی کوردی کە رۆڵی سوپای ئازادی کوردی ببینێت دابمەزرێت، ئەم سوپایه لەلایەن بهرههڵستکارانی سوریاوه بەڕێوە ببرێت و کۆردینە بکرێت.
بەپێی نامەکە ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ئەم سوپایه کارێکی وابکات کاریگەریەکانی PYD کەم بکاتەوە، دەورووبەری تەنگ بکات، کارێکی وا بکات کە چیتر لە رۆژئاوای کوردستاندا نەوترێت یەک هێز هەیە که رۆژئاوای کوردستان بپارێزێ و ئەویش YPGیە، بەم جۆرە کارێ بکرێت کە هەم YPG نەناسرێت و لاواز بکرێت، بۆ ئەمەش بهرههڵستکارانی سوریا بەڵێنی ئەوەی داوە کە ئەو سوپایهی کە درووست دەکرێت بەناوی لیوای ئازادی کوردی وەکو شەرعی قەبووڵ دەکات، هەم خۆی بەرێوەی دەبات و کۆردینەی دەکات.
سەبارەت بەم بابەتە لەنامەکەدا ئەم شتانە وتراوە:
لەگفتوگۆکاندا هەموو پارتیەکانی ناو ئەم یەکێتیە، هاوکاری دەکەن، لیوای ئازادی هەموو ئەو ئەندامە کوردانەی لەناو بهرههڵستکارانی سوریادا دەکشێننەوە و دێنە ژێر بانی ئەم لیوایه کە بەناوی لیوای ئازادی لە کوردستان دروست دەکرێـت. ئەم کارەش بەهاوکاری بهرههڵستکارانی سوریا پێک دێت، ئەو هێزەی کە دروستدەکرێت، دەبێت لەگەڵ بهرههڵستکارانی سوریا بە شێوەی هاوکاری یەکتری کار بکەن، بهرههڵستکارانی سوریا کۆردینەی دەکات، بەرپرسیاریەکەشی بەرپرسیاری سەربازی هەرێمی کوردستانە، و ئەم سوپایه دەبێ رۆڵی بهرههڵستکارانی سوریا ببینێ بۆ ئازادکردنی هەرێمە کوردیەکان لەدەستی رژێمی بەعس. بەم شێوە ئەم هێزە هاوکاری بهرههڵستکارانی سوریا و پشتیوانی هەرێمی کوردستان، دەوری هێزەکانی PYD دەگرێ و چالاکیەکانیان تەنگ دەکات. ئەم بڕیارە بەتایبەتی دوای مەسەلەی سەریکانی کە رۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG دەرکەوتە پێش دەرخراوە، بۆ ئەوەیە کە YPG وەکو تاکانە هێز دەرنەکەوێت، لەهەرێمە کوردیەکان، کە ئێستە وەکو تاکانە هێز دەردەکەوێت.
لەبەر ئەوە ئەم یەکینەی کە دامەزراوە راستەوخۆ پشتگیری لەحکومەتی هەرێم و بەتایبەتی مەسعود بارزانی وەردەگرێت، ئەگەر پێویست بکات، داوای هاوکاری لە بهرههڵستکارانی سوریا دهکات. ئەوە کارەدەکرێت کە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بهرههڵستکارانی سوریا دوور بخرێنەوە، ئەم کارەش بۆ ئەوە کراوە کە ئەم هێزەی YPG لەدەرەوە بگریرێت و تاکانە هێز نیشان نەدرێت، و بخرێتە دەرەوە. بەتایبەتی لە ئاستی خەباتی دەرەوە ئەم سوپایه له ماوهیهکی کەمدا دەبێتە سوپایهکی رەوا و سیاسی و بەشێوەیەک کە هاوکاری ئەو لیوایانهی کەهەیە بەردەوام بکات و ئەو لیوایانه بەشێوەیەکی بەهێزتر پیلان بکرێن. دواتر بەشێوەیەکی بەهێز ئەم هێزە رابگەیەنین. ئەو کاتەش ئێمە دەتوانین لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG پێشبڕکێ بکەین، لەبەر ئەمەش حکومەتی هەرێم ئەو یەکینانەی پەرەوەردەی کردوون لەهەرێمی کوردستان رادەستی ئێمەی دەکات، ئەمەش لەبەر دامهزراندنی سوپایهکی بەهێزی کوردی دەکرێت.
لەبەشێکی تری نامەکەدا هاتوە" بۆ بەرێوەبردنی ئەم سوپایه لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بودجەیەک تەرخان کراوە، لەسەرەتادا یەک ملیۆن دۆلار بەشێوەی بەش بەش دەدرێـت، بەم شێوەیە هێزێکی رێکخستنی و بەپشتگیری هەرێمی کوردستان دەتوانین دەربازی خاکی وڵات ببین، و بەم شێوەیە دەتوانین یەکانە هێزی YPG تێک بدەین و دوور بخەینەوە.
ئەو بەرپرسەی پارتیە لەو نامەی کە بۆ بەرپرسی پارتیەکی تری ناردوە لە رۆژئاوای کوردستان، ئاشکرای کردوە کە هێزێکی سهربازی لە دژی YPG دادهمهزرێت، بۆ ئەمەش بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرووی ئابوری، مەعنەویەوە هاوکاری دەکەن. دەستنیشانیشی کردوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێنی ئەوەی داوە بودجەیەکی دیاری کراو بۆ ئەم کارە تەرخان بکات، و وەکو سەرەتاش ملیۆنێ دۆلاری دیاری کردوە.
هەروەها لەنامەی ئەو بەرپرسەدا کە ئاژانسەکە بڵاوی کردوەتەوە بۆ ئەم یەکێتییه و پیلانە لە دامهزراندنی ئەو سوپایهی کە پیلانی بۆ دەکەن دابمهزرێت، رادەگەیەنێت، ئەو جێگای کە پێویستە ئەمەی لێ رابگەیەنرێت، دەبێت قامیشلۆ بێت نەک هەولێر چونکە قامیشلۆ باشترە.
پەیوەندیدار بەبابەتەکەوە ئاژانسی"www.xeber24.net سەبارەت بە بەڵگەکە پەیوەندی بە دکتۆر حەمدی دەربەندیەوە دەگرێـت و دەربەندی رایگەیاندوە لەگەڵ چوار پارتی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە، بەڵام ئامادە نەبوە لەسەر بەڵگەکە هیچ بڵێت.
جیگای ئاماژەیە، لەگەڵ ناردنی ئەم نامەیە کە رۆژی یەکی کانونە ئهنجومهنی سهربازی کوردی راگهیهندرا. کاتێ ئەم نامە نوسراوە لەو رۆژەدا لەحەلەب یەکێتی ئهنجومهنی سەربازی ئەو کوردانەی کە لە بهرههڵستکارانی سوریا دابڕابوون راگەیەندرا، ئەو دیمەنەی کە تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە نیشانیدابوو سەربازێکی پایەبەرز کە لە بهرههڵستکارانی سوریا جیابوەتەوە، لە پشت مێزێکەوە کە ئاڵای هەرێمی کوردستانی لەسەرە دانشتوە و لەگەڵ کۆمەڵێک سەربازی تر ئهنجومهنه سهربازییهکه رادەگەیەنێت. و دەڵێت" ئێمە لەسنووری سوریادا مافی کوردان دەپارێزین، و لەگەڵ بهرههڵستکارانی سوریا بەیەکەوە کاردەکەین.
No comments:
Post a Comment