Pages

Ads 468x60px

9 Dec 2012

ستار: پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌کشێته‌وه‌ تا گەرەنتی پاشەکشەی هێزی دیجلە نەکرێ



ستار: پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌کشێته‌وه‌ تا گەرەنتی پاشەکشەی هێزی دیجلە نەکرێ
ANF12:51 / 09 کانوونی یەکەم 2012
که‌رکوک - 

دوێنێ 8ی کانونی یه‌که‌م بەپێشەنگایەتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان-کەرکوک، لەناحیەی شوانی سەربەپارێزگای کەرکوک سیمینارێک بۆ وتەبێژی جوڵانەوەی هاوڵاتی ئازادو یەکسان "سەردار ستار"لە هۆڵی فەرهەنگخانەی شوان رێکخرا، لەسیمینارەکەدا کە ژمارەیەک بەرچاو لەگەنجان تیایدا بەشداریان کرد، سەردار ستار باسی لەرەوشی ناوچە کێشە لەسەرەکان و مەسەلەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و مەترسیەکانی کرد.


لەسیمینارەکەدا وتەبێژی جوڵانەوەی هاوڵاتی ئازادو یەکسان"سەردار ستار" ئاماژەی بە ئامانجەکانی دروستکردنی هێزی دیجلە کرد و دەستنیشانی کرد کە مالیکی بە دامه‌زراندنی هێزی دیجلە دەیەوێت، ئاڵۆزیەکان قوڵتر بکاتەوە، ئامانجی هێزی دیجلە ئەوەیە کە مالیکی لە رێگەی ئەم هێزەوە هەژموونی خۆی زیاتر بکات و ئەمەش جۆرێکە لە هەنگاو نان بەرەو تاکڕەوی. 

لە درێژەی وتەکانیدا سەردار ستار وتی" هێزی دیجلە مەترسی بۆ سەر داهاتووی ناوچە کێشە لەسەرەکان هەیە، چارەسەری کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، چونکە ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مالیکی دەیەوێ بەهێز ئەو کێشانە چارەسەر بکات و رێگاکانی دیالۆگ بۆ چارەسەری ئەو ناوچانە لاواز دەکات.

سەبارەت بە هێزی پێشمەرگەش وتی" پێویستە تاوەکو گەرەنتی ئەوە نەکرێ ئەو هێزانە بکێشێتەوە هێزی پێشمەرگە نەکشێتەوە، بۆ جوڵانەوەی هێزی پێشمەرگە پێویستە بۆچوونی گەل بە بنەما بگیردێت.

سەردار ستار ئاماژەی بە رەوشی گەلی کورد لەبەشەکانی تری کوردستانیش کردو وتی:"لەتەواوی کوردستان و بەتایبەتی لە رۆژئاوای کوردستاندا پیلانێکی هەمەلایەنە هەیە تاوەکو کوردان نەبنە خاوەن پێگه‌ و لاواز بکرێن، بەڵگەی ئەمەش لە شەڕی سەرێکانی رۆژئاوای کوردستان دەرکەوت کە دەوڵەتی تورک بەهەموو هێزی خۆی هاوکاری چەتەکانی کرد تاوەکو کوردان لەو شارە دەربخات، بەڵام سەرنەکەوتن. چونکە بەرخۆدانێکی مێژوویی لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل و گەلی کوردەوە نیشانی ئەو هێزانە درا. ستار وتیشی سەرکەوتن و بنکەوتنی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هەموو کوردستان و بەتایبەتی باشوری کوردستان پەیوەندی دار دەکات، چارەسەر بوونی کیشەی کورد لەرۆژئاوای کوردستان دەوڵەتی تورک ناچار بەوە دەکات کە دان بەهەبوونی 20ملیۆن کوردا بنێت، چونکە ئەوەی کە ئەمڕۆ سەرپەرشتی لەناو بردنی کوردان دەکات لەهەموو بەشەکانی کوردستان دەوڵەتی تورکەو ئەو کەسانەن یان ئەو بەکرێگیراوانەن کە هێزی خۆیان لەدەوڵەتی تورک دەگرن.

دوای وتەکانی سەردار ستار سیمینارەکە بەپرس و گفتوگۆی ئامادەبوان کۆتایی پێهات

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates