ڕاپـۆرتێـک لهبارهی سهردانهکهی بان کی مون بۆ عێراق
لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ عێراق بان کی مۆن ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقى کرد و لەگەڵ نوێنەرانى پێکهاتە سیاسیـیهکانی پەرلەمانى عێراقدا کۆبوویەوە.
لەو دانیشتنەدا وێڕاى ئەوەى ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان وتەیەکى پـێشکەشکرد لەسەر دۆخى ناوچەکە و بە تایبەت سوریا دەربارەى دواپێشهاتى سیاسى و بارگرژى هەرێم و بەغداش داوایکرد رێگای دیالۆگ و چارەسەرە دەستوریەکان بگیرێتەبەر راشیگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لەو دۆخەى ئێستا و خۆشحاڵیش بوو بەو نێوانکاریەى کە جورێک لە تێگەشتن و تەوافوقى لێکەوتووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانى کورد رۆڵى نەتەوە یهکگرتووەکانیان بەرز نرخاند لە چارەسەرکردنى کێشەکان و رایانگەیاند کە هەرێمى کوردستان لەکەڵ رێگاچارەى ئاشتى و دیالۆگدایە و دژ بە لەشەکرکێشى و چڕکردنەوەى هێزى سەربازییە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان. هەروەها دواکەوتنى جێبەجێکردنى مادەى 140 دەستوریش بە هۆکارى ئەو ئاڵۆزیانە ناوبرد و داوایکرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارى عێراق بکات لە پرسەیەدا.
ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق
http://www.dengiamerika.com/content/article/1559915.html
No comments:
Post a Comment