Pages

Ads 468x60px

27 Dec 2012

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل: نه‌تانیاهو و پاشای ئوردن له‌ باره‌ی سوریاوه‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌


ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل: نه‌تانیاهو و پاشای ئوردن له‌ باره‌ی سوریاوه‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌



ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ناو ئیسرائیل ده‌ڵێن بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل به‌ نهێنی له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵای ئوردون کۆبووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌ باره‌ی قه‌یرانی سوریا و به‌ تایبه‌تی چه‌که‌ کیمیاویـیه‌کانی.


ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن کاربه‌ده‌سـتان که‌ نه‌یانویستووه‌ ناویان بڵاوبکرێته‌وه‌ بکرێته‌وه‌، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یان ئاشـکراکردووه‌، به‌ڵام نه‌یانگوتووه‌ که‌ی کراوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ گوته‌بێژی نه‌تانیاهو ئاماده‌ نه‌بووه‌ هیچ له‌ باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه‌ بڵێت، به‌ڵام وه‌زیری کاروباری سـتراتیژی ئیسرائیل موشی یه‌علۆن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی و ئوردن به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی زۆریان پـێکه‌وه‌ هه‌یه‌ و ڕه‌وشی ناو سوریا هه‌ردوو وڵات نیگه‌ران ده‌کات.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ زه‌کی به‌نی ئه‌رشید جێـگری چاودێری گشـتی کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی ئوردن له‌ لێـدوانێـکیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نه‌تولیای تورکی، گوتوویه‌تی کۆمه‌ڵه‌که‌یان سه‌رزه‌نشتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌کات و داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن ئاشـکرای بکه‌ن چی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بووه‌.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1573061.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates