Pages

Ads 468x60px

9 Dec 2012

ئایا کاک مەولوود ئافەند چی بە سەر هات کی بەرپرسیارە لە ژیانی ئەم رۆژنامە نۆسەی وا تا ئیستا بی سەرۆشۆینە؟


راستیەکان لە بارەی کاک مەولوود ئافەند
ئایا کاک مەولوود ئافەند چی بە سەر هات کی بەرپرسیارە لە ژیانی ئەم رۆژنامە نۆسەی وا تا ئیستا بی سەرۆشۆینە؟ یانی لە 
٨/٦/٢٠١٢ تا ئیستا هیچکەس نازانێت چارە نۆسی کاک مەولوود  چی بە سەرهات...

من خۆم بۆخۆم تا رۆژی ٤ /٦/٢٠١٢ هەم لە ریگای تەلەفۆن و هەم لە ریگای فەیسبۆکەوە و ئیمیەلەوە  لە گەل کاک 
مەولوود ئافەند پەیوەندیم هەبوو  دواجار رۆژی ٣/٦/٢٠١٢   کاک مەولوود وەتی تەلەفۆنم بۆ بەکە  من قەولم دابوو کە نۆسینیەکم لە ئینگلیزی وەرگیرابوو بۆ سەر فارەسی لە بارەی ئیخۆان ئەلمۆسلمین  چوونیەتی درۆست بوونی ئەو ریکخراوە بینێرم بوویان  کە ناردم  رۆژی ٤/٦/٢٠١٢  ئەو نۆسینم نارد بووی قەرار وابۆ بیکات بە کوردی .
زۆر کەس باسی کەیسی کاک مەولوود ئافەند دەکات بە شیۆازی جۆراوجۆر کەسیش راستیەکان نازانێت کەک هاوار بازیان رۆژنامە نۆسی کورد زۆر بە باشی باسی کەیسەکی کاک مەولوود دەکات  کاک هاوار بازیان کەسیکی نەتەوەی و کورد پرورە.
لە مەر ژیانی کەک مەولوود ئافەند  ئەوەی وا ئیمە بەزانین  ئیتلاعاتی ئیران  بە ئاسانی لە باشۆری کوردستان رەفاندی لە گەل هاورەیانی کە لە کانالی تەلفیزیۆنی ئیراندا دەرگەوتن ئەوانیان بەلام هیشتا چارە نۆسی کاک مەولوود نادیارە.
کاک ئیلان پشدەری دانیشتۆەی ئیسرائیل لە ئەم دوایانەدا باسی کاک مەولوودی کردوە لە ریگای دەنگی کوردی ئەمەریکادا کە وادیارە کاک ئیلان رای خۆیی باس کردوە راستیش دەکات هەر کەسیک لە وەلاتیکدا بژی ئەگر هەر چەتیک بە سەر مرۆڤەکە هات ئەوا ئەو وەلاتە بەرپرسیارە لە ژیانی ئەو مرۆڤە.
مەولوود ئافەند لە رۆژی ٨/٦/٢٠١٢ تا ئیستا  کە ٩/١٢/٢٠١٢  ییە  بی سەرۆشۆینە  و کەس لە ئەو رۆژەوە تا ئیستا کەس نازانێت ئەو رۆژنامە نۆسە چی بە سەرهات  حەکومەتی هەرێمی کوردستانیش بی دەنگی هەلبژاردوە و باسی ئەو کەیسە ناکات.
هەواڵی دیارنەمانی مەولود ئافەند لە رێگەی بەیاننامەیەكی داود باغستانی، بەرپرسی دەزگای ئیسرائیل-كورد بۆ یەكەم جار دوو رۆژ دوای دیارنەمانی بڵاوكرایەوە، کە لە سەر ویب سایتی سبەی بەلاو کرایەوە.
لە هەمان رۆژدا کەسیک بە ناوەی شێرزاد عومەر کە خۆیی وەک بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئیسرائیل کورد ناساند رەتی کردەوە کە کاک مەولوود رەفیندرابێت وەتیشی کاک مەولوود بۆ سەفریەکی تایبەت رۆیشتۆە تا چەند رۆژی دیکە دەگرێتەوە جەند رۆژ دواتر وەتی چەتم زۆرە لە سەر مەولوود ئافەند  کە چی کردوە بەریارەم داوە رۆژی یەکشەمە بەلاوەی بەکەمەوە رۆژی یەکشەمەیش هاتو هیچمان نەبینی.
سێ رۆژ دوای دیارنەمانی ئافەند، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە رێگەی ئاژانسی فارسنیوزەوە رایگەیاند كە چەند "ئەفسەر" و "سیخوڕێكی" دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)ی دەستگیركردووە. ئەمە وای لە هاوڕێ و هاوكارانی مەولود ئافەند كرد، كە گومانی رفاندنی بكەن لەلایەن كۆماری سیدارەی  ئیسلامی ئێرانەوە .
کاک هاوار بازیان، هاوكاری پێشووی مەولود ئافەند دەڵێ كە هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە "بە هاوكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان مەولود ئافەند لەلایەن ئێرانەوە رفێنرابێ".
بە وەتی کاک هاوار بازیان "یەكێتی پێشتر لەسەر داوای ئێران سێ جار نامەی بۆ ئێمە ناردووە دەزگاكە دابخەین، جارێكیان نامەیەكی كۆماری سیداری  ئیسلامی ئێرانیان هێناو دایانە مەولود ئافەند، ئەوكات داوایان لێكرد، ئەگەر دەزگاكە دابخات هاوكاریان دەكەن، ئەگەر داینەخەن رێگای دیكە دەگرینەبەر، بەڵام مەولود ئەو داوایانەی رەتكردەوە.
بەوەتی کاک هاوار بازیان "دوایین نامە ساڵی رابردوو بوو كە یەكێتی گەیاندییە دەست مەولود ئافەند، لە نامەكەدا هاتبوو، كە پێویستە واز لەو دەزگایە بێنی، ئەگەر وازتان هێنا شتێكتان دەدەینێ، ئەگەر بەردەوام بێت بە رێگای دیكە هەوڵی داخستنی دەدەین."
"مەولود ئافەند، بەردەوام لەلایەن یەكێتی و كۆماری سیداری  ئیسلامی ئێران هەڕەشەی لێدەكرا، بۆیە ئێستا هەموو گومانەكان لەسەر دیارنەمانی لە یەكێتی و ئێران دەكرێن.
 ئەو کەسانی وا لە ئیران لە ریگای تەلفیزیۆنی ئیرانەوە وەک دان پیدانان فیلمەیک بەلاو کرایووە  هەر هەموویان هاوری کاک مەولوود بووەن  یەکیک لە ئەوانە کاک مازیار ئیبراهیمی  بۆ کە ٦ سالە لە هەرێمی کوردستان نیشتە جییە و  ژیان بە سەردەبات.
نشمین زارع  ئەوانی دیکە هەر هەموویان لە هەرێمی کوردستان بۆکریکاری لە هەرێم بووەن و دۆستی کاک مەولوود ئافەند بووەن.
من لە ئەو بروایەدام کە کەسانەیک وەک هاوری کاک مەولوود لە گەل دەزگای هەوالگری  ئیراندا کاریان کردوە  بە وەردی زانیاریان لە باری جمۆجۆلەکانی کاک مەولوود ئافەندەوە  داوەتە دەزگای هەوالگری ئیران ئیتلاعات و بە وەردی چاوەدیریان لە سەر کاک مەولوود هەبووە.
بەراستی من چونکە خۆم پەیوەندیم هەبووە لە گەل کاک مەولوودا لە ئەو بروایەدا نیم کە کاک مەولوود ئافەند بە خۆاستو ویستی خۆیی سەردانی شاری سلیمانیەی کردبێت ئیمە لە پیشدا باسی ئەومان کردوە کە دەکرێت بەلێن کە  بە زۆر بردۆیانە بۆ شاری سلیمانی  چونکە رۆژی ٧ مانگ تەلەفۆنم کرد تەلەفۆنەکی داخرابوو زۆر نەگران بۆم .
سامۆئیل کرماشانی ٩/١٢/٢٠١٢

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates