عه‌لی که‌ریم : پێشێلکارانی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان نابنه خاوه‌نی ئاینده
وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌لی که‌ریم
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه
ڕۆژی 10ی دوازده‌ی ساڵی 1948 نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی ڕاگه‌یاند و دواتریش هه‌مان ڕۆژ وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه دیارکرا که ببێته ڕۆژی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ.
ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ پاش زیاتر له 20 ساڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆییه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا چۆنه؟
سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا هه‌رچه‌نده هه‌وڵ هه‌بوون له‌لایه‌ن ڕێکخراوه سیڤیڵیهکانهوه به‌ڵام له‌هه‌مان ده‌میشدا پێشێلکاری ترسناک هه‌بوون به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ و له بواره جۆراوجۆره‌کاندا به به‌رده‌وام هه‌ن.
عه‌لی که‌ریم ده‌ڵێت پێی وانییه به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستاندا، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دایه ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌کو بنه‌مایه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له هه‌رێم به به‌رپرسیارێتیه‌کانی خۆی هه‌ڵساوه به‌رامبه‌ر پاراستنی ئازادیه‌کان و مافه‌کانی تاکه که‌س له هه‌رێمه‌که‌دا و ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم نه‌ک هه‌ر مافه‌کان و ئازادیه‌کانی نه‌پاراستووه به‌ڵکو تا ڕاده‌یه‌کی زۆر خۆی بۆته به‌شێك له پێشێلکاریه‌کان.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌وڵ دراوه که دادگایه‌کی تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت تایبه‌تمه‌ند بێت به دۆسێکانی مافه‌کانی مرۆڤ؟ سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت دوو ساڵه ئه‌و پێشنیازه کراوه و زۆریش گرنگه دادگایه‌کی له‌و شێوه‌یه هه‌بێت، به‌ڵام گرفته‌که له کارکردنی ڕاسته‌قینه‌ی دادگاکاندایه.:
http://www.dengiamerika.com/content/article/1561696.html
No comments:
Post a Comment