هه‌له‌و واشنتۆن : گه‌نده‌ڵی و مافی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دەنگی کوردی ئەمەریکا
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن کە ٤٨ خۆلکە دەتوانن گۆی گەری ئەم دەنگە بەن بۆ زانیاری زیاتر لە ریگای ئەم کلیپەوە گۆی گەری بەن
له مانگی دوازده‌ی هه‌موو ساڵێکدا دوو ڕۆژ ته‌رخانکراون وه‌ک ڕۆژی جیهانی گه‌نده‌ڵی و مافه‌کانی مرۆڤ.
ڕۆژی 9ی مانگی دوازده ته‌رخانه بۆ به گژدا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
گه‌نده‌ڵی هه‌میشه وه‌ک ته‌گه‌ره‌یه‌ک و گرفتێکی گه‌وره ده‌بینرێت له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی سیاسی و ئابوری هه‌موو وڵاتێک و کۆمه‌ڵگایه‌ک و بنکۆڵکردنی ته‌واوی دامه‌زراوه دیموکراتیه‌کان و هه‌روه‌هاش ده‌بێته مایه‌ی هێنانه ئارای ڕه‌وشێکی ناسه‌قامگیر له‌ناو حکومه‌ته‌کاندا.
ڕۆژی 10ی مانگی دوازده‌ش، ڕۆژێکی جیهانیه بۆ ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ.
مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ک له جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤدا هاتووه پێویسته بپارێزرێت جا له هه‌ر ڕه‌وش و بارێک‌دا بێت.
مافه‌کانی مرۆڤ، ئازادیه سیڤیڵیه‌کان و ئازادیه سیاسیه‌کان به‌شێکن له بنچینه‌یی ترین مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ و به‌شێکی دانه‌بڕاون له هێنانه ئارای ڕه‌وایی و دادوه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌نده‌ڵی له چ ئاستێکدایه؟ چی کراوه بۆ هه‌رهیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌کانی گه‌نده‌ڵی؟ کێ به‌رپرسیاره له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی ده‌کرێن؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری توانای لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی به گه‌نده‌ڵی گوناهبار ده‌کرێن؟
ئایا داواکاری گشتی ده‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت که پێویسته هه‌یبێت له ئاشکرا کردنی دۆسێکانی گه‌نده‌ڵی و دۆسێکانی تایبه‌تن به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ؟
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه بکه‌م که گه‌وره و بچوکی کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ئاستی جیا جیا باس له بوونی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت پڕۆژه‌یه‌کی ڕژد نه‌خراوه‌ته ڕوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیه که له زۆر باردا مه‌ترسیه‌کانی له به‌ره‌نجامه ترسناکه‌کانی تێرۆریزم که‌متر نییه.
هێنده‌ی په‌یوه‌ندیش به دۆسێی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه، ده‌کرێت بگوترێت تێکڕای ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و خۆجێیه‌کانی داکۆکی له پاراستن و ڕێزگرتنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن به‌رده‌وام باس له پێشێلکاریه‌کان ده‌که‌ن که له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێن.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ چۆنه؟ چه‌ند کار کراوه بۆ پاراستن و به‌رز ڕاگرتنی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ؟ ئایا ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ ته‌نها به سه‌پاندنی یاسا و ڕێساکان ده‌کرێت یان زیاتر هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵی هه‌یه؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا میوانداری دوو په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه:
سۆزان شه‌هاب، له‌سه‌ر لیستی کوردستانی
عه‌دنان عوسمان، له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن
http://www.dengiamerika.com/content/article/1565187.html
No comments:
Post a Comment