Pages

Ads 468x60px

2 Dec 2012

یەک دەنگی و یەک ریزی کوردەکان رۆژئاوایی کوردستان دۆژمنانی گەلی کوردی هەژاندوە و دۆژمنانی گەلی کورد تۆشی کیشەی دەرۆنی هاتووەن



یەک دەنگی و یەک ریزی کوردەکان رۆژئاوایی کوردستان دۆژمنانی گەلی کوردی هەژاندوە  و دۆژمنانی گەلی کورد تۆشی کیشەی دەرۆنی هاتووەن 

ریکخستنی  ریزوکانی یەکێتی کوردانی رۆژئاوایی کوردستان  دۆژمنانی کوردی هەژاندوە  و دۆژمنانی کورد توشی نەهامەتی دەرۆنی بوەەن.

لە ڕۆژئاوای کوردستان چی دەگوزەرێت؟

‌چەند وەڵاتێک وەک تورکیە، ئەمریکاو سعودیە، پلانێکی تازەیان داڕشتوە، کە بەس بۆ دژایەتی و پەراوێز خستنی کورد لە مەیدانی سیاسەت لە ڕۆژئاوای کوردستان( وەک گرتنی ئەندامانی پ ک ک وە ڕادەست کردنەوەیان بە تورکیە)








( خستنی پارتی پ ی د بۆ ناولیستی ترۆر) وە چەند ئامانجێکی تر وەک کەم کردنەوەی هێز و کورت کردنەوەی دەستی ڕوسیەو چین و ئێران، و توند کردنی شەر لە دژی بەشار ئەسعەد، 
بەڵام هەر وەک دیارە ئەو ئامانجەی تورکیە و ئەمریکاو سعودیە، ناتوانێت هیچ ئامانجێک بپێکێت، بێجگە لەوەی شەڕ لە دژی ئەسعەد گەرمتر بکەن، بەڵام هەرگیز ناتوانن چاوپۆشی لە مافەکانی گەلی کورد بکەن، یان لە هێزو قەوەتی کورد کەم بکەنەوە، چۆن پ ی د لەو بەشەی کوردستان ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوەو کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانیانن. بۆیێش من پێم وایە لیستی ترۆر وە ڕادەستکردنەوەو، ئەو پلانانە هەر بون، بەڵام لە گەڵ لە دایک بونی ئەو پلانە پیسانە، چونە قەبرەوەو هیچ بۆردێکیان نەبوە. شکەستی ئەو پلانانەش، بە ئیرادەی گەلی کوردەوە، وە پشتیوانی زۆری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و سیاسەتێکی دور لە توندو تیژی، پ ی د، وە بەندەو، بۆتە مایەی سەرکەوتنی گەلی کورد یان ئیکسپایر کردنی پلانە چەوتەکان.
‌لەسەریکانی، کە شوێنێکی زۆر گرینگەو گەلی کورد زۆر بە شوێنێکی ستراتیژی دەزانێت، و تورکیەو سوپای دژی سوریەش هەر بە هەمان شێوە، وەک لەو چەند مانگەی ڕابردودا بۆ بە مەیدانی شەڕ و هەر هێزەو ئەیانهەویست بیخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە، بەڵام بە خۆشیەوە دیتمان کە گەلی کورد خاوەن هێزێکی نیشتیمانی و بەهێزە، کە دەتوانێت هەمو سەروەریەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بپارێزێت، بۆیێش چۆکی بە تورکیەو ئەرتەشی دژی بەشار ئەسعەد دادا، وە دەستکەوتێکی میژویشی بۆ گەلی کورد تۆمار کرد.
‌هەر وەک لە هەواڵەکانیش دا جار و بار دەبیستین کە چەند پارتێکی چوکی کوردی یان کەسانێکی خۆفرۆش کەوتونەتە ناو پلانی تورکیەو سوپای دژی بەشاری سوریە، وە بەردەوام ئاژاوە دەنێنەوە، تا ڕادەیێک کە ئامانجیان نانەوەی ئاژاوەو قوربانی کردنی خەڵکی بێتاوان و کوشتن و بڕین بوە، سەرکەوتون، بەڵام پێشیان پێگیراوەو زۆریشیان بە جەزای خۆیان گەیشتون. لە بیرمان نەچێت لە دژی پ ی د، چەندان پلان لە لایەن دەوڵەتی تورک و هاوپیمانەکانی داڕێژرابون، کە بە هەر شێوەیێک بێت ناوی پ ی د، لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەر چاوی خەڵک ناشیرین بکەن و دژی بجوڵێنەوە،، بەڵام بە هۆی وشیاری کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاشکرا کردنی پلانەکان، هیچ ئامانجێکیان نەپێکاو، لە بەرژەوەندی کورد تەواو بون.
‌چەندین جار تورکیە ویستی بچێتە ناو ڕۆژئاوای کوردستان، وە ئێستاش هەر پلانێکی لەو شێوەیەی هەیە، بەڵام ئەوەی هیواو ئومێدی گەلی کورد زیاد دەکات، وە تورکیە دەخاتە دوو دڵیەوە، کە هێرشێکی لەو شێوەیە بڤەیە، هێزو ئیرادەی گەلی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بەهێز بونی هێزی نیزامی گەلی کورد کە دەتوانێت پێش بە هەر هێرشێکی داگیرکاری، جا هەر لایێک بێت بگریت.
‌لێرەدا گەلی کورد دیهەوێت هەمو کێشەکان لە سەر مێز. وە بە ئاشتی چارەسەر بکات، جا تورکیە بێت یان ئەرتەشی دژی سوریە،یان بەشار وەیان هەر وەڵاتێک بێت،
‌بۆیێش ئێمەی کورد هیوا دەخوازین هیچ هێزێک بیر لە هێرشی داگیرکاری یان کوشتنی کوردان نەکاتەوە، چۆن گەلی کورد هیچ کات پێیوانیە شەر بتوانێت ببێت بە چارەسەر وە یان ئامانجێکی باش بپێکێت.
‌بژی یێکگرتویی، بژی کورد و کوردستان.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates