Pages

Ads 468x60px

16 Dec 2012

رژیمی داگیر کری ئیران بردەوامە لە ئازاردانی هاو وەلاتیانی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان و بە بی هیچ بەلگەیک یان سەببیک هاو وەلاتیانی کورد دەست بە سەر دەکەن کاربەدەستانی رژیمی داگیر کری ئیران

کاربەدەستانی رژیمی سرکوت کری کوماری سیداری ئیران  گووشارەیکی زۆریان خستوەتە سەر گیراوانی کورد  و پیان واییە
 
نامەناردن بۆ ئەحمەد شەهید تاوانە/ ٥ گیراوی کورد لە ژێر گووشار دان
رژیمی داگیر کری ئیران بردەوامە لە ئازاردانی هاو وەلاتیانی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان  و بە بی هیچ بەلگەیک یان سبەبیک هاو وەلاتیانی کورد دەست بە سەر دەکەن کاربەدەستانی رژیمی داگیر کری ئیران

خوێندكارێكی كورد پاش چوار مانگ گیران هەر لە زیندان دایە



خوێندكارێكی كوردی خەڵكی دەورووبەری شاری پاوە كە چوار مانگ لەمەوپێش 

دەستبەسەر كراوە هەر لە زیندان دایە و بۆ ئازاد كرانی كاتیی داوای 200 میلیۆن وەسیقەی لێدەكەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەعاز حەكیمی خوێندكاری كوردی خەڵكی گوندی “شەڕەكان”ی سەر بە بەخشی نەوسوود لە شاری پاوە كە رێكەوتی 25ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنیتییەكانەوە لە شارای تاران دەستبەسەر كراوە، هەتا ئێستا لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان راگیراوە و دەزگای قەزایی حكوومەت بۆ ئازاد كرانی كاتیی داوای 200 میلیۆن تمەن وەسیقەی لێدەكەن.
مەعاز حەكیمی خوێندكاری كارناسیی باڵای رشتەی ئیلاهیاتی زانكۆی مەزهەبە ئیسلامییەكانی تارانە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوشی ناوبراو پێشتر بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندبوو كە كۆتاییەكانی مانگی رەزبەری ئەمساڵ مەعاز حەكیمی لە گرتنگەی تارانەوە بۆ زیندانی “دیزڵ ئاباد”ی كرماشان راگوێزرا، بەڵام وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكەی, ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكان هیچ هەواڵێان لەمەڕ چەارەرنووسی پێنەدابوون.
ئەو خوێندكارە كوردە لە كۆبوونەوە دینی و مشتومڕە ئایینییەكاندا بەشداریی كردووە و گومانی ئەوە دەكرێت هۆی دەستبەسەر كرانی هەر لەم پێوەندییەدا بێت.
كوردپا:
///////////////////////////////////
NNS ROJ: زانرا کە پێنج گیراوی سیاسی کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی ورمێ بە هۆی نووسینی نامە بۆ "ئەحمەد شەهید" و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی ناوخۆی زیندان، کەوتوونەتە ژێر گووشار و هەڕەشە و دۆسیەی تازەشیان لە بەرانبەردا کراوتەوە.
"
جەهانگیر بادووزاده، ئەحمەد تەمۆیی، یوسف کاکەمەمی، عەلی ئەحمەد سلێمان و مستەفا ئەحمەد عەلی"، پێنج گیراوی سیاسی کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەم هۆیە کە نامەیان بۆ ئەحمەد شەهید و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ ناردووە، گوازراونەتەوە بۆ بنکەیەکی ئیتلاعاتی ئەو شارە و بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژێر ئازار و گووشار و لێکۆڵینەوە دابوونە.

ماڵپەڕی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێ کە ئەو پێنج گیراوە، بۆ ماوەی دوو مانگ، ئازار دراون، سووکایەتیان پێکراوە و هەر چەشنە پێوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە لێ قەدەخە کراوە.

ئیتلاعاتی ورمێ بە هۆی نامە نووسینی ئەو گیراوانە بۆ ئەحمەد شەهید، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران و گەیاندنی هەواڵەکانی ناخۆی زیندان بە مێدیاکان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، دۆزی تازەی لە بەرانبەر بەو گیراوانەدا کردۆتەوە.

هەمان سەرچاوە بانگەشە دەکات کە "جەهانگیر بادووزادە و یوسف کاکەمەمی" پاش دوو مانگ زەخت و گووشار بۆ زیندانی ورمێ گەڕێندراونەتەوە و "ئەحمەد تەمۆیی"ش بۆ گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج دوورخستراوەتەوە.

هرانا دەڵێ کە ئەو گیراوە کوردە لە رێگەی گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج، کەوتۆتە 
بەر لێدان و کوتان و بڕیارە لە سەر نامەنووسینەکەی بۆ ئەحمەد شەهید دادگایی بکرێت.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی دوو گیراوەکەی تر واتە "عەلی ئەحمەد سلێمان و مستەفا ئەحمەد عەلیلەدەست دا نییە.

"
جەهانگیر بادووزاده، ئەحمەد تەمۆیی، یوسف کاکەمەمی، عەلی ئەحمەد سلێمان و مستەفا ئەحمەد عەلی"،  پێنج گیراوی سیاسی کوردن کە بە هۆی هاوکاری حیزبێکی کوردی لە لایەن دوولقی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شارەکانی مهاباد و ورمێ بە زیندانی هەتاهەتایی، ١٥ ساڵ، ٥ ساڵ، ١٠ ساڵ و ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

شایانی باسە کە ئەو گیراوانە، پێشووتریش بە هۆی نووسینی نامە بۆ ئەحمەد شەهید، کەوتبوونە بەر گووشار و هەڕەشە و ماوەیەکیش بۆ ژوورەکانی تاکەکەسی گرتووخانەی ورمێ گوازرابوونەوە.

جەهانگیر بادۆزادە، ئەحمەد تەمۆیی، عەلی ئەحمەد سولەیمان
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=3682&ID_map=23



No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates