ئەو چەکدارو چەتانەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دامەزرێنەرابون و هێرشی سەری کانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکدێنا، ئەمریکا خستنیە ناو لیستی ڕەشی خۆیەوە.
ئه‌مریكا به‌ره‌ی نوسره که تورکیا پشتیوانی لێده‌کات خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه
فورات نیوز
12 کانوونی یەکەم 2012
واشنگتۆن -
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌ی ''نوسره''ی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی سوریای خسته لیستی تیرۆره‌وه، به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به رێكخراوی قاعیده‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌ی نوسره‌ی ئیسلامی سوریا كه داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی ده‌كات له سوریادا، رێكخراوێكه سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌یه له ئێراق، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ره‌ی ناوبراو ده‌خرێته لیستی ره‌شی تیرۆره‌وه و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریکا ده‌توانن سه‌رجه‌م پاره‌و داهاتی ئه‌و رێكخراوه و ئه‌ندامه‌كانی بلۆك بكه‌ن
چه‌ند گروپێكی تری ئۆپۆزسیۆنی سوریاش به‌ره‌ی نوسره‌یان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه شێوازی كوێرانه به‌كار ده‌هێنێت له ململانێكانی ناوخۆی سوریادا.
ده‌وڵه‌تی تورک پشتیوانی له‌م گرووپه ده‌کات
به‌ره‌ی ''نوسره'' که پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه وه‌رده‌گرێ، به‌شداریکردن له هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی سوریا که له قه‌ته‌ر دامه‌زرا، ره‌تکردبووه. به‌ره‌ی ''نوسره'' رۆژی 10 ی کانوونی یه‌که‌م له حه‌له‌ب ده‌ستی به‌سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی شێخ سلێمان دا گرتبوو.
ئه‌و گرووپه به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی تورک له نێوان رۆژانی 19-23 ی تشرینی دووه‌م له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌ربازی سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستان بوون و هێرشی سه‌ر کوردانیان کردبوو. له دوای ئه‌وه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر به کوردان تێکچوون، داوای ئاگربه‌ستیان له کوردان کردبوو و کوردانیش به مه‌رجی ئه‌وه‌ی که له شاره‌که ده‌ربکه‌ون، داوای ئاگربه‌سته‌که‌یان په‌سه‌ند کردبوو. پاش ئه‌وه‌ی ویستیان پاشه‌کشه بکه‌ن، ده‌وڵه‌تی تورک سنووره‌کانی گرت و داوای لێیان کردبوو که له دژی کوردان شه‌ڕ بکه‌ن.
په‌رله‌مانتاری BDP ی شڕنا‌خ دوێنێ پێشنیارپرسێک سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی ''نوسره''ی پێشکه‌شی په‌رله‌مانی تورک کرد و داوای کردوه که سه‌رۆک وه‌زیری تورک ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پێشنیار پرسه‌که بداته‌وه که ئایا په‌یوه‌ندی AKP به‌م به‌ره‌وه هه‌یه یا نا.
No comments:
Post a Comment