وینە لە ئەرشیف
سێ لیواى پێشمەرگە رەوانەى موسڵ دەکرێن و عەرەب و تورکمانەکانیش دێنە دەنگ
لە تازەترین پێشهاتدا حکومەتى هەرێمى کوردستان سێ لیواى پێشمەرگە رەوانەى ناوچەکانى باکورى موسڵ دەکات و عەرەب و تورکمانیش دژى ئەو هەنگاوە دەوەستنەوە.
رووداوەکانى کەرکوک و دوزخۆرماتوو و گرژیـیەکانى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەغدا لە شارى موسڵیش رەنگدەداتەوە و لایەنى کوردى مەترسى دووبارە بوونەوەى هەمان سیناریۆى کەرکوک و دیالهیان لە موسڵیش هەیە . وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان سێ لیواى دیکەى هێزى پێشمەرگە لە ناوچەکانى بەرتڵە و بەعشیقە و تلکێف لە باکورى شارى موسڵ جێگیر دەکات.
مەهدى هەرکى بەرپرسى پەیوەندیـیەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەنگى ئەمهریکا هێنانى ئەو 3 لیوایەى پێشمەرگە بۆ موسڵ پشتڕاست دەکاتەوە و هۆکارى ئەو هەنگاوەش بۆ بوونى مەترسى دووبارە بوونەوەى رووداوەکانى هاوشێوەى کەرکوک لە موسڵیش دەگەڕێنێتەوە، دەشڵێت موسڵیش هەمان تایبەتمەندى کەرکوک و ناوچە کێشەدارەکانى ترى هەیە.
لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەى هەرێمى کوردستان، عەرەب و تورکمانەکانى موسڵ دێنە دەنگ.
لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا نورەدین حەیالى ئەندامى خولى پـێشووى پەرلەمانى عێراق و سەرۆکى بەرەى رزگارى نەینهوا ئەو هەنگاوەى هەرێمى کوردستانی بە مەترسى دروستبوونى جەنگى نەتەوەیى نێوان کورد و عەرەب دەزانێـت و دەڵێت سەرۆک وەزیرانمان لەو پێشهاتە ئاگادار کردۆتەوە.
ڕاپـۆرتی ئهمیر گۆران
http://www.dengiamerika.com/content/article/1566039.html
No comments:
Post a Comment