دەولەتی داگیر کری و فاشیستی تۆرک جاریکەی دیکە دەست بە جەنایەت کرد دژ بە دانیشتوانی بناری قەندیل
گونده‌کانى بنارى قه‌ندیل بۆردومان کرایه‌وه شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپای تورک هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا؛ ناوچه‌کانى بنارى قه‌ندیلیان بۆردومان کرد .
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی جه‌نگی سوپای تورک سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان به‌زاندنه‌وه و له کاتژمێر 11.30 تا 12.30 ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆ ماوه‌ى کاتژمێرێک راسته‌وخۆ ده‌وروبه‌ری گونده‌کانی بۆڵێ، کۆرته‌ک، قۆمتانای بناری قه‌ندیلی کرده ئامانج ناوچه‌که‌ی بۆردومان کرد. زانرا که بۆردومانه‌که زیانی به باخ و باخاتی دێهاتیانی ناوچه‌که گه‌یاندووه. سوپاى تورک به بیانووى بۆمباران کردنى کامپه‌کانى PKK، هێرشه ئاسمانییه‌کانى له دژى باشورى کوردستان جارێکى تر زیادى کرده‌وه. هه‌ر جار له هێرشه ئاسمانییهکانید خه‌لکى مه‌ده‌نى و دانیشتوانى هه‌رێمه‌که زیانێکى گه‌وره‌یان پێده‌که‌وێت. دواین جار له شه‌وی 6/7ی تشرینی دووه‌م جارێکى تر سوپاى تورک به بیانووى لێدانى گه‌ریلاکانى PKK هێرشى کرده‌وه سه‌ر گونده‌کانى بنارى قه‌ندیل و له ئه‌نجامى بۆ
ردومانهکهدا (2) کاسبکارى خه‌ڵکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌ناوه‌کانى (مام عه‌لی) ته‌مه‌ن (45) ساڵ و باوکى (3) منداڵ و خه‌ڵکى پیرانشار، (شه‌پۆل لوقمان) ته‌مه‌ن (19) ساڵ و خه‌ڵکى مهابات ژیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها (2) که‌سى تر به‌ناوه‌کانى (ئه‌بو به‌کر چه‌کۆ) ته‌مه‌ن (23) ساڵ که براى (مام عه‌لی)یه و هه‌روه‌ها که‌سێکى تریش به‌ناوى (رێباز)ه‌وه که خه‌ڵکى ناوچه‌ى هیرانه به‌سه‌ختى برینداربوون. هه‌روه‌ها له 7 ى ئه‌یلول به هۆى بۆمباران کردن گه‌لێک مه‌ڕوماڵاتى گوندیانى خنێره و خواکورک له ناو چوون و زیانێکى گه‌وره‌ش به ره‌ز و باخچه‌کانیان گه‌یشت. به تایبه‌تى له ساڵى 2007 وه رۆژانه تۆپباران و به سه‌دان هێرشى ئاسمانى کران. له هێرشه‌کاندا زیانێکى مه‌زن به گوندیان گه‌یشتوه، چه‌ندین که‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه، به ده‌یان که‌سیش بریندار بوون و هه‌روه‌ها به سه‌دان مه‌ڕو ماڵات له ناوچوون، زیانێکى گه‌وره به سرووش و ره‌ز و باخچه‌ى هاوڵاتییان گه‌یشتوه. له رۆژى 5 ى ئه‌یلول له کاتژمێر 11.00ى شه‌ودا هێرشێکى ئاسمانى کرایه سه‌ر هه‌رێمه‌کانى قه‌ندیل و له ئه‌نجامدا (2) گوندى بریندار بوون که یه‌کێکیان ژن بووه. له رۆژى 24 ى ئاب فرۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورک گونده‌کانى سڵه و سورهدێى سه‌ر به قه‌ندیلیان بۆمباران کردبوو و دوو گوندى بریندار ببوون. هه‌روه‌ها کێلگهیهکى مریشکیش وێران کرابوو و (7) هه‌زار مریشک و گه‌لێک مه‌ڕوماڵات له ناوچوون. له رۆژى 7 ى ئابى 2011 له گوندى کۆرتهکى سه‌ر به قه‌ندیل جارێکى تر له ئه‌نجامى هێرشى فڕۆکه جه‌نگییه‌کاندا (7) که‌س له خێزانێک که (4) یان مناڵ بوون، ژیانیان له‌ده‌ستدا.
No comments:
Post a Comment