دەولەتی سۆئید رەتی دەکاتەوە کە بە رەسمی دانی بە جینۆسایدی کورد دا نابێت
چونکە هیچ رۆژنامەیەکی سۆئیدی لە بارەی ئەم هەوالەوە نیاننۆسیۆە
هەڵویستێکی سیاسی یەکگرتوو سەبارەت بە ئەنفال هەیە
لیژنەی سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی سوید کە نوێنەری هەر هەشت پارتەکەی پەرلەمانی تێدایە بەکۆی دەنگ لەسەر ناساندنی ئەنفال وەک جینۆساید پێک هاتوون و لە دانیشتنی پەرلەمان ڕۆژی چوارشەممە پێنجی دێسەمبەر ئەو پێشنیازە نەخرایە بەر باس و دەنگدانەوە چونکە بەپێی ڕێسای پەرلەمان هەر پێشنیازێک کۆی دەنگی لیژنەکەی لەسەر بێت ناخرێتە دەنگدانەوە. بەڵام هیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن پەرلەمانی سویدەوە لەو بارەیەوە ڕانەگەیەنراوە چونکە بە پێی پەرلەمانی سوید ئەوە کاری حوکوومەتە نەک پەرلەمان کە ئورگانێکی سیاسییە.
یەکگرتووی هەڵوێستی سیاسیی هەشت پارتەکەش سەبارەت بە ئەنفال ئاسانکاری و هەنگاوێکە بۆ ئەوەی ئەو پێشنیازە لە داهاتوودا لەلایەن حوکوومەتەوە دانی پێدا بنرێت بەڕای پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی سوید ئیسماعیل کامیل- پارتی گەلی لیبراڵ، جەبار ئەمین –پارتی ژینگە و شادییە حەیدەریی سۆسیالدیموکرات. گوێ لە و لینکەی خوارەوە بگرە!
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5373705
No comments:
Post a Comment