کچێک لە نەغەدە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
کچێکی گەنج لە شاری نەغەدە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی خۆی لە سێدارە داو کۆتایی بە ژیانی هێنا.
ئاسۆی رۆژ: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ئاسۆی رۆژ گەیشتووە، دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 22ی گوڵان کچێکی گەنج بە ناوی ناهید خەڵیفانی کچی سلێمان دانیشتووی
گەڕەکی فەرهەنگیانی شاری نەغەدە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و گوشارە کۆمەڵایەتیەکانەوە خۆی لە سێدارە داوە و بەم جۆرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە: کۆمەڵگای ئێران بە گشتی ئەمڕۆکە لە قەیرانێکی ئابووری بە تایبەت بە سەر دەبات، دابین کردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ هەر بنەماڵەیەکی نیوەنج بەرەو خوار زۆر دژوارە، بە هۆی نەبوونی ئازادی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسیی، پیشەیی و فرەڕەنگی نەبوونی ژیانی رۆژانە و هتد خەسارە کۆمەڵایەتییەکان روو لە زیادبوونە و کچان و کۆڕانی کۆمەڵگا بەرەو لاڕێ دەبات و رۆژ لە دوای رۆژ ئاماری تووش بووان بە مادە هۆشبەرەکان، لەش فرۆشی، دزی، خۆکۆژی… لە کۆمەڵگای ئێران روو لە پەرەدایە.
http://azarmehr.eu/ku/?p=1577
No comments:
Post a Comment