Pages

Ads 468x60px

15 May 2013

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌رباره‌ى کشانه‌وه‌ى گه‌ریلاکانى HPG بۆ باشوور


روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌رباره‌ى کشانه‌وه‌ى گه‌ریلاکانى HPG بۆ باشوور.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌ریلاکانى PKK  بۆ ناوخاکى هه‌رێمى کوردستان روونیده‌کاته‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ى دیارى کراوه‌ له‌وناوچانه‌دا هى ئێستاکه‌ نییه‌ به‌ڵکو هى چه‌ندها ساڵى پێش ئێستاکه‌یه‌ وئه‌م ڕاستیه‌ش لاى هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه‌ .
 ANF - هه‌ولێر



سایتى خه‌ندان بڵاوى کردووه‌  وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌و روونکردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌کات، هه‌ڵویستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ باره‌ى ئه‌م پرۆسه‌ ئاشته‌وایه‌ى نێوان حکومه‌تى تورکیا وپارتى کرێکارانى کورستان PKK به‌ شێوه‌ى گشتى ، هه‌مان ڕاوبووچوون وهه‌ڵویستى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان وحکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌ .
ئه‌مه‌ش ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌:

پرسیارێکى زۆر و جۆرا وجۆر وله‌لایه‌نى جیاجیادا ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت له‌ باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (PKK ) بۆ ناو سنور وخاکى هه‌رێمى کوردستان (که‌ به‌پێ‌ى ده‌ستور سنور وخاکى هه‌رێم به‌شێکه‌ له‌ سنور وخاکى ده‌وڵه‌تى فیدرالى عێراق) وله‌ پرسیاره‌کانیشدا داوا ده‌کرێت هه‌ڵوێستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌و باره‌وه‌ دیارى بکرێت ، لێره‌دا وله‌و باره‌وه‌ ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ین :
حکومه‌تى تورکیا وپارتى کرێکارانى کوردستان PKK ماوه‌ێکه‌ له‌ گفت وگۆدان وله‌م دواییه‌دا وله‌سه‌ر ڕۆشنایى ڕێکه‌وتنێکى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا ، له‌قۆناغێکى سه‌ره‌تایى دان له‌ پرۆسه‌ى جێ‌به‌جێ‌کردنى پلانێکى چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ى مافى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى کوردان له‌ تورکیا که‌ هه‌نگاوى یه‌که‌مى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ ئاگر به‌ست وڕاگرتنى شه‌ر ده‌ستى پێ کرد وله‌ دواى ئه‌وه‌دا ئازاد کردنى دیله‌کانى سوپاى تورکیا له‌لایه‌ن پارتى کریکارانى کوردستانه‌وه‌و وله‌پاشاندا ئازاد کردنى گیراوه‌سیاسیه‌کانى کورد له‌ زیندانه‌کانى تورکیا وله‌ئێستاکه‌دا ده‌ست پێ‌ کردنى سه‌ره‌تایى هه‌نگاوى یه‌که‌مى کشانه‌وه‌ى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى پارتى کریکارانى کوردستان له‌ ناو قوڵاى خاکى تورکیاوه‌ بۆ بنکه‌ وباره‌گا له‌ مێژینه‌کانى خۆیان له‌ سنوره‌کانى نێوان (عێراق – ئێران ،عێراق – تورکیا) که‌ ئه‌و ناوچه‌ سنوریانه‌ ده‌که‌ونه‌ سنورى جوگرافى ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ، وحکومه‌ته‌کانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ دیارى کراوانه‌دا به‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه‌ ئاگادارى ئه‌و ڕاستیه‌ن که‌ ئه‌و ناوچه‌ سنوریانه‌ى دیارى کران ، جێگاى حه‌وانه‌وه‌ى پێشترى هێزه‌کانى چه‌کدارى PKK وئێستاکه‌ى هێزه‌ کشاوه‌کانیان بووه‌ وقه‌ت نه‌به‌ڕه‌زامه‌ندى ونه‌به‌مۆڵه‌تى فه‌رمى هه‌رێمى کوردستان وهیچ ده‌وڵه‌تێک له‌و ناوچانه‌دا جێگیر نه‌کرابوون وقه‌تیش ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ژێر کونتڕۆلى سه‌ربازى وئه‌منى هیچ کام له‌و وڵاتانه‌ وهه‌رێمى کورستانیش نه‌بوه‌و وئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ دیارى کراوه‌ له‌وناوچانه‌دا هى ئێستاکه‌ نى یه‌ به‌ڵکو هى چه‌ندها ساڵى پێش ئێستاکه‌یه‌ وئه‌م ڕاستیه‌ش لاى هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه‌ .
ڕاوبۆچوون وهه‌ڵویستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ باره‌ى ئه‌م پرۆسه‌ ئاشته‌وایه‌ى نێوان حکومه‌تى تورکیا وپارتى کرێکارانى کورستان به‌ شێوه‌ى گشتى ، هه‌مان ڕاوبووچون وهه‌ڵویستى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان وحکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌ . که‌ به‌ردوام  ڕیگاى دیالۆک وگفتوگۆ  بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ى کورد له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تان به‌بژارده‌ى ڕاست ودروست زانراوه‌ وده‌زانرێ‌ له‌م قوناغه‌ مێژوویه‌ى ئێستاکه‌دا وڕێگاى یه‌کلا کردنه‌وه‌ى کێشه‌که‌ له‌لایه‌ن هه‌رلایه‌نێک به‌ زه‌برى به‌کارهێنانى چه‌ک وتوندوتێژى به‌ بژارده‌ێکى ناڕاست ونادروست له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانراوه‌ وده‌زانرێت وله‌باره‌ى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێ‌کردنى پرۆسه‌ى ئاشتى نێوان حکومه‌تى تورکیا وپارتى کریکارانى کوردستان PKKله‌ ئێستاکه‌دا ، جارێکى تر جه‌خت ده‌کینه‌وه‌ که‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان هه‌مان ڕاوبوچوون وهه‌ڵوێستى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان وحکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى پێشترو ئێستاکه‌ى هه‌یه‌ که‌ پشتیوانى له‌ پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ر کردنى ئاشتیانه‌ى کێشه‌ى مافى نه‌ته‌وه‌یى کورد ده‌کات له‌ تورکیا ووڵاتانى تر وبه‌تایبه‌ت پشتیوانى له‌م پرۆسه‌ ئاشته‌وایه‌ى ئێستاکه‌دا ده‌کات که‌هه‌یه‌ له‌ نێوان حکومه‌تى تورکیا وپارتى کریکارانى کوردستان ودیاره‌ به‌پێ‌ى ئه‌م پرۆسه‌یه‌و ئه‌م ڕیکه‌وتنه‌ هه‌نگاوى یه‌که‌مى پرۆسه‌که‌ ڕاگرتنى شه‌ێ‌ بووه‌ ودواهه‌مین هه‌نگاوى پرۆسه‌که‌ فرێدانى چه‌که‌ له‌لایه‌ن هه‌موولایه‌نه‌کانه‌وه‌یه‌ وچاره‌سه‌رى کردنى کێشه‌که‌یه‌ به‌شێوازێکى سیاسیانه‌ که‌ ئه‌مه‌ هیوا وئامانجى هه‌موو لایه‌کى ئاشتى خوازه‌ .  

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates