Pages

Ads 468x60px

5 May 2013

جووله‌که‌کان بۆ توانیان ده‌وڵه‌تی خۆیان دروست بکه‌ن و کورد بۆ ناتوانێ؟



جووله‌که‌کان بۆ توانیان ده‌وڵه‌تی خۆیان دروست بکه‌ن و کورد بۆ ناتوانێ؟

بۆ درۆست بوونی دەولەتی کوردی بە ٤چت پەیویستە  یەک دەنگی  و یەکتری قەبول کردن باوەر بە ئازادی دیمۆکراسی و درۆست کردنی خۆشەویستی لە نێۆ گەلی کورد دا  
لە لایەن مامۆستا ابراهام ( کوردێکی جووە ) نوسراوە ، 


جووله‌که‌کان له‌ دوو هه‌زار ساڵی رابردوودا نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵم لێکراو و ئاواره‌ و پڕش و بڵاو بوون. له‌ کورد زیاتر چه‌وسانه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر کورد خاوه‌نی خاکێکن و نیشته‌جێی وڵاتێکن به‌ ناوی کوردستان به‌ڵام جووله‌که‌کان به‌ ته‌واوی دونیادا پڕش و بڵاو بوون و له‌ زۆربه‌ی وڵاتانیش به‌ هۆی دژایه‌تیی ئاینییه‌وه‌ دژایه‌تیان ده‌کرا. ئه‌وانیش وه‌ک کورد له‌ رووی سیاسیشه‌وه‌ پڕش و بڵاوبوون. له‌ دوو سه‌ده‌ی رابردوودا تووش قه‌یرانی شوناس بوون. جووله‌که‌کانی ئورووپا وایان لێهاتبوو که‌ ته‌نانه‌ت شه‌رمیان له‌ یه‌هوودی بوونی خۆیان ده‌کرد و حاشایان لێ ده‌کرد. هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه‌ بوو له‌ ناو کۆمه‌ڵگاکانی وه‌ک رووسیه‌ و ئاڵمان و چێک وه‌ربگیرێن و وه‌کوو جووله‌که‌ سه‌یر نه‌کرێن. ته‌نانه‌ت نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی وه‌ک کافکا له‌و که‌سانه‌ بوو شه‌رمی له‌ جووله‌که‌ بوونی خۆی ده‌کرد و جووله‌که‌بوونی خۆی ده‌شارده‌وه‌.


ئه‌و وێنه‌یه‌، وێنه‌ی تیۆدۆر هێرتزل دامه‌زرێنه‌ری سه‌هیۆنیزمی جیهانییه‌.، له‌ ساڵی 1897 گه‌وره‌کانی جووله‌که‌ی له‌ سه‌راسه‌ری دونیادا کۆ کردوه‌ و ئه‌و رێکخراوه‌ی دامه‌زراند. بڕیاریاندا ده‌وڵه‌تی جووله‌که‌ دامه‌زرێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رێکخستنێکی به‌هێزیان له‌ سه‌راسه‌ری جیهاندا درووست کرد. هێرتزل توانی هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌ ناکۆکه‌کانی نێو جوله‌که‌کان کۆبکاته‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی سه‌هیۆنیزمدا رێکیان بخا و تێیدا سه‌رکه‌وت. ئه‌وان خه‌ونێکی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یان هه‌بوو که‌ به‌ رواڵه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ مه‌نتقێکدا نه‌ده‌گونجا و به‌شێکی به‌رچاو له‌ جووله‌کاکانیش گاڵته‌یان به‌و خه‌ونه‌ ده‌هات. ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ده‌یانکووت با هه‌وڵ بده‌ین له‌ ئاڕژانتین یان ئۆگاندا ده‌وڵه‌ت درووست بکه‌ین. به‌ڵام دامه‌زرێنه‌ران و رێبه‌رانی سه‌هیۆنیزم وازیان نه‌هێنا و به‌رده‌وام بوون.



ئه‌وان توانیان وه‌ها جووله‌که‌کان یه‌کده‌نگ بکه‌ن و رێکیان بخه‌ن که‌ له‌ 1897 به‌ دواوه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک جووله‌که‌ به‌ ده‌ستی جووله‌که‌یه‌کی دیکه‌ له‌ سه‌ر بیروبۆچوونی جیاواز نه‌کوژرا، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا بوو جووله‌که‌کان به‌ سه‌ر سێ ده‌سته‌ی وه‌کوو سه‌هیۆن سۆسیالیزم و سه‌هیۆنی مه‌زهه‌بی و سه‌هیۆنی سێکوولار دابه‌ش بوون و ئه‌و سێ باڵه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی سه‌هیۆنی جیهانیدا یه‌کیان گرتبوو. 



ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ سه‌رکه‌وتن و پاش 40 ساڵ به‌ ئامانج گه‌یشتن، چوونکه‌ دژایه‌تی یه‌کیان نه‌کرد و هه‌موویان له‌ سه‌ر ئامانجی هاوبه‌ش یه‌کیانگرت و له‌ رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه‌ هاوکاری یه‌کتریان کرد. که‌سیان که‌سی دیکه‌ی نه‌کووشت !!

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates