ده‌بێت ناوى PKK له لیستى تیرۆر ده‌ربخرێت
ده‌یڤید.ل.فیلیپس - ئه‌سته‌نبوڵ
نووسینی: ده‌یڤید.ل.فیلیپس، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى ئاشتى ساز کردن و مافى گه‌ل، زانکۆى کۆلۆمبیا، ئه‌نیستیتووى لێکۆڵینه‌وه له‌مافى مرۆڤ
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه حه‌سه‌ن قازی
سه‌رۆک کۆمار باراک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیرى تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژه‌ڤێکى قورسیان هه‌بوو کاتێک هه‌فته‌ى ڕابردوو له کۆشکى سپى چاویان به یه‌کتر که‌وت. قه‌یرانى سوریا له سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌ى ئه‌و مژارانه دا بوو که قسه‌یان له‌باره‌وه کرد. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى ئاشتى له له‌نێوان تورکیا و PKK ش یه‌ک له‌و مژارانه بوو که ده‌بوو قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێت . ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا به ده‌رخستنى PKK له لیسته‌ى ڕێکخراوه تێرۆریستیه بێگانه‌کان ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و دوو کێشانه. له‌کاتى خۆى و ئێستادا کردنى ئه‌و کاره گرنگه. به‌تایبه‌ت هێنانه‌ده‌رى ناوى PKK له‌و لیسته‌یه پێویسته، بۆیه کاتێک ئه‌وه بکرێت ئه‌وپه‌ڕى کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ردوو لا، هه‌م له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی قه‌یرانى سووریا، هه‌میش له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى ناوخۆیى وو‌ڵاتى تورکیاش .
بارودۆخى سوریا پێویستى هه‌نگاونانى ده‌ستبه‌جێ هه‌یه . هه‌ربۆیه‌ش هێنانه‌ده‌رى ناوى PKK له‌و لیسته‌یه ده‌رگاده‌کاته‌وه بۆ ووتووێژکردن له‌گه‌ڵ پارتى یه‌کێتى دیموکراتیک (PYD ) ، که‌پارتێکى نزیک له PKK یه له سوریا، کارێکى ئاوا واته ده‌رخستنى PKK له‌و لیسته‌یه پێواژۆى ئاشتى له تورکیاش به‌هێز ده‌کات ، بۆ پاداشت دانه‌وه‌ى PKK بۆ ئه‌و بڕیاره دواییه‌ى که داویه بۆ راگرتنی دوژمنکارى و کشاندنه‌وه‌ى جه‌نگاوه‌ره‌کانى بۆ ده‌ره‌وه‌ى خاکى تورکیا، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگاخۆش بێ بۆ وتووێژ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى ته‌واو و یه‌کجاره‌کى مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا. کارێکى ئه‌وتۆ ده‌بێته هۆى هاوکارى زیاترى PKK بۆ به‌رقه‌راری ئاشتى به‌ڵام نه‌کردنى کارێکى ئه‌وتۆ واته نه‌هێنانه‌ده‌رى PKK له لیستی تێرۆر کاردانه‌وه‌ى ده‌بێ له‌سه‌ر روداوه هه‌رێمییه‌کان.
کێشه‌ى PKK ڕیشه‌که‌ى له‌مێژوو ئاو ده‌خواته‌وه. کورده‌کان گه‌وره‌ترین که‌مایه‌تى بێده‌وڵه‌تن له‌دونیادا، به‌حه‌شیمه‌تێکى شێمانه‌یى (30 ) میلیۆن که‌سییه‌وه له تورکیا، عێڕاق ، ئێران و سووریا دا. که زیاترى کورده‌کان له تورکیا ده‌ژین، که له 20% دانیشتوانى ئه‌و ووڵاته پێکدێنن ئه‌گه‌رچى له په‌یمانى ئاشتى سیڤر له ساڵى (1920 ) به‌ڵێن درا به‌کورده‌کان که ده‌وڵه‌تێکى خۆیان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و په‌یماننامه‌یه له‌ساڵى 1923 هه‌ڵوه‌شایه‌وه و په‌یماننامه‌ى لۆزان له ساڵى( 1923 ) دا جێى گرته‌وه، که به پێى په‌یماننامه‌یه‌ش نکۆڵى کرا له ئاواته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کورده‌کان . له‌کاتى سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی کوردان له ساڵانى 1925 و 1937 کورد بێ به‌زه‌ییانه سه‌رکوت کران. تورکیا له‌جێى خۆى دا نکۆڵى کرد له هه‌بوونى کوردان و کو‌لتوور و زمانى کوردی، ناوى کوردى شوێنه‌جوگرافیاییه‌کانى قه‌ده‌غه کرد و ناوى " کوردى شاخاوی" به‌سه‌ر کورده‌کاندا سه‌پاند . دواى کوده‌تاى نیزامى ساڵى 1980، جونتاى عه‌سکه‌رى قانوونێکى بنچینه‌یى دانا که هه‌موو جۆره‌خۆپیشاندانێکى بۆ ده‌ربڕینى ناسینى کوردى قه‌ده‌غه ده‌کرد. ئه‌و جونتایه له‌هه‌رێمه کوردییه‌کان له باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى تورکیا حکوومه‌تى نیزانمى ڕاگه‌یاندو سیاسه‌تى زه‌وى سووتاوى به‌کار ده‌هێنا و به میلیۆنان کوردى له جێ و واری خۆیان هه‌ڵکه‌ند و جێ گۆرکێى پێ کردن.
عه‌بدوڵا ئوجا‌لان له‌ساڵى 1974 پارتى کرێکارانى کوردستان ( PKK )ى وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کى پرۆلێتریى مائۆیستى دامه‌زراند. "ئه‌ساسنامه‌ى PKK چه‌وساندنه‌وه‌ى سته‌مکارانه‌ى کورده‌کانى مه‌حکووم کرد" و داواى دامه‌زرانى " کوردستانێکی دێموکرات‌و یه‌کگرتوو"ى هێنا گۆڕێ. کورده‌کان له تورکیا ئوجا‌لان ده‌په‌رستن .
به پێچه‌وانه، زۆر له‌تورکه‌کانیش نه‌فره‌ت له ئوجا‌لان ده‌که‌ن و ئه‌و به به‌رپرسى مردنى زیاتر له (30) که‌س خه‌ڵکى سیڤیل ده‌زانن که له ماوه‌ى سى ساڵى ڕابردوو دا PKK له سه‌ره‌تاوه به دژى ئه‌و کوردانه‌ى که کاریان بۆ دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کرد و هه‌روه‌ها میلیسى سه‌ر به حکوومه‌ت ده‌بزووته‌وه‌و ده‌یکردنه ئامانجى کرده‌وه‌کانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، له ناوه‌ڕاستى ساڵانى 1990وه PKK . گۆڕ‌انى له تاکتیکه‌کانى خۆى دا پێک هێنا ، و ئه‌و جار هێزى خۆى ته‌رخانکرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان و ڕه‌مزه‌کانى رژێم . PKK هه‌روه‌ها ده‌ستى له ئامانجى پێک هێنانى ده‌وڵه‌تێکى کوردى هه‌ڵگرت و له‌جیاتیان داخوازى مافگه‌لى زیاترى سیاسى و کولتوورى له ناوخۆى تورکیا دا هێناگۆڕێ .
به‌پێى داخوازى تورکیا و ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له ساڵى 1997 ناوى PKK خسته لیسته‌ى ڕێکخراوه تێرۆریستییه بێگانه‌کان. یه‌کێتى ئه‌وروپاش له‌مانگى مه‌ى ساڵى 2002 ناوى PKK له لیستى ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کان زیاد کرد. ناتۆ و زیاتر له بیست وو‌ڵاتى دیکه‌ش PKK به ڕێکخراوه‌یه‌کى تێڕۆریستى له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها قه‌ده‌خه‌کردنى سه‌فه‌ر و داراییشیان له سه‌رداناوه . لایحه‌ى دژی تێرۆرى ساڵى 2011ى ( ئه‌مه‌ریکا) پێدانى سه‌رچاوه‌ى مادى و یان ڕاوێژ به‌ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کان به تاونکارییه‌کى جینایى حیساب ده‌کات و ڕێگا نادا نوێنه‌رانى ئه‌و ڕێکخراوانه‌ى که ئه‌و شه‌قڵه‌یان پێوه‌نووساوه بێنه نێوخاکى ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان .
تێپه‌ڕین به پرۆسه‌ى دڕێژدا پێویسته ناوى رێکخراوه‌یه‌ک له لیسته‌ى ڕێکخراوه تێڕۆریستییه بێگانه‌کان بسڕدرێته‌وه. به پێى لایحه‌ى قانوونى ڕێفۆرمى هه‌واڵگری و پێش‌گرتن له تێرۆریزم که‌له ساڵى 2004دا په‌سند کراوه، هه‌ر ڕێکخراوێکى که ناوى که‌وتووه‌ته نێولیسته‌ى ڕێکخراوه تێرۆریستییه بێگانه‌کان ده‌توانێ دوای تێپه‌ڕینى دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دا که ناوى که‌وتۆته ناولیسته‌وه داوا بکات و ناوى لاببردرێ . ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ده‌بێ به‌ڵگه‌ى پته‌و بهێنێته گۆڕێ سه‌باره‌ت به گۆڕینى شێوه‌ى خه‌بات کردنى به جۆرێکى ئاوا که شیاوى ئه‌وه بێ نێوی بسڕدرێته‌وه. وه‌زیرى کار‌و بارى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌سته‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌ر کاتێک بیه‌وێ ناوى ڕێکخراوه‌یه‌ک له‌لیسته‌که بهێنێته ده‌رێ ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج گۆڕ‌انى به‌رچاوى به سه‌ر دا هاتبێ، یان ئه‌گه‌ر هێمنایه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و ناو سڕینه‌وه‌یه له‌و لیسته‌یه‌دا پاساو بدا .
ناوى ڕێکخراوه‌یه‌ک له‌ولیسته‌یه ده‌رهاویشتن له جێ دا بڕیارێکى سیاسى یه. هۆگه‌لى تێکنیکى بۆ خستنه ناوى PKK له لیسته‌ى ڕێکخراوه تێڕۆریستییه‌بێگانه‌کان دا گۆڕاوه . هه‌روه‌ها چوار چێوه‌ى سیاسى بڕیارێکى ئه‌وتۆ، به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م پێواژۆیه‌ى هه‌نووکه‌ى ئاشتى و قه‌یران له سووریا. به‌ڕاوێژ وموشاوه‌ره له‌گه‌ڵ تورکیا ، ئیداره‌ى ئۆباما ده‌بێ ئه‌وه له به‌رچاو بگرێ که‌که‌نگی ناوى PKK. له لیسته‌یه ده‌رده‌خه‌ن . من له‌و دوایانه دا سه‌باره‌ت به ده‌رخستنى PKK له‌لیستى تیرۆر له‌کاربه‌ده‌ستێکى پایه‌به‌رزى تورکیام پرسى ( ئه‌و که‌سه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نه‌بوو ڕێگا بدا قسه‌کانى خه‌زنبکرێن). له ووڵام دا گوتى ، " بۆ نابێ ؟"
له ڕاستیدا پێویسته هه‌تا زووتره ناوى PKK له لیسته‌ى ڕێکخراوه تێڕۆریستییه بێگانه‌کان بهێندرێته ده‌رێ باشتره. ئۆجاڵان له ساڵى 1999 گیرا و به زیندانى هه‌تاهه‌تایى حوکم درا. ئۆجاڵان له زیندانى تاکه‌که‌سى له دوڕگه‌ى ئیمرالییه‌وه، بووه به پارێزه‌رى ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه له نێوان گه‌لانى تورکیا دا، به ئه‌وانه‌شه‌وه که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان کورده . ئۆجالان له ڕاگه‌یاندنى ده‌ستپێشخه‌ریى ئاشتى ئه‌و دواییه له 21ی مارسى 2013 دا نووسی: " ئێمه گه‌یشتووینه قۆناخێک که ده‌بێ چه‌ک بێده‌نگ بێ و فکرى سیاسى بدوێ ."
تورکیا له‌سه‌ر دووڕێیانێکى میژوویى یه. ئه‌ردۆغان به‌ڵێنى مافى زیاترى سیاسى و کولتووریداوه به کورده‌کان. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه دا، ئۆجالانیش ئاگر به‌ست و کشانه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانى PKK ى له تورکیا دواى وه‌تووێژى درێژ په‌سند کردووه . ئه‌و ڕێکه‌وتنه له وتووێژى نێوان ئۆجالان و نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌ردۆغان، هاکان فیدان که‌وتووه‌ته‌وه ، که سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌وڵگراى (میت) تورکیایه . پیوان و بیروڕاى گشتى نیشان ده‌دا که 70 له سه‌دی تورکه‌کان پشتیوانى ده‌که‌ن له پێواژۆى ئاشتی. ماوه‌ى زیاتر له( 4 ) مانگه که هیچ جۆره توندوتیژییه‌ک له لایه‌ن PKK وه نه‌کراوه.
ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان پێشتریش ناوى ڕێکخراوانى له لیسته‌ى ڕێکخراوه تێڕۆریستییه بێگانه‌کان به مه‌به‌ستى ته‌شویق کردنى ئاشتى سڕیوه‌ته‌وه. ئه‌و ڕێکخراوانه‌ى که له پێواژۆى ئاشتى تاکو ناویان له‌و لیسته لابراوه بریتین له سوپاى کۆمارخوازیى ئیرله‌ند ( ئاى ئار ئه‌ی) و رێکخراوى ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین (پى ئێل ئۆ). هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى واش هه‌بوون که ناویان به پێی گۆڕ‌انى بارودۆخ له لیسته‌که ده‌رهاوێژراوه. ته‌نانه‌ت موجاهیدینى خه‌لقیش که‌به‌رپرسى گرتنى بارمتان بوو له کاتى داگیرکردنى سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌تاران، له‌و دواییانه دا ناوى له‌و لیسته‌یه لا بردراوه ( به پێچه‌وانه‌ى قسه‌ی نووسه‌ر موجاهیدینى خه‌ڵق ده‌ستى نه‌بوو له گرتنى سه‌فاڕه‌تخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌تاران، به‌ڵام پێشتر کرده‌وه‌ى ڕاسته‌و ڕاستى هه‌بووه به دژى ئه‌مه‌ریکا.
تێبینى وه‌رگێڕ:
بۆچوون له‌و ڕووه‌وه له ئه‌وروپاش ئاڵوگۆڕى به سه‌ردا دێ. له مانگى نیسانی 2008 دا،دادگاى سه‌ره‌تایى پێداچوونه‌وه که ناوه‌ندى له لوگزامبورگه ڕایگه‌یاندبوو ئه‌وبڕیارانه‌ى که حکوومه‌ته ئه‌وروپاییه‌کان له ساڵى 2002 و 2004 داویانه بۆ ئه‌وه‌ی PKK بخه‌نه لیستى گرووپى تێڕۆریستى و ده‌ست به سه‌ر داراییه‌کانى دا بگرن ، به‌پێى یاساى یه‌کێتى ئه‌وروپا نایاسای یه. له 24ى نیسان، ئه‌نجومه‌نی پارلمانتارانى کۆنسه‌ى ئه‌وروپا، ئه‌و زاراوه‌یه‌ى گۆڕى و تێکۆشه‌رانى PKK ى به" چالاکوان" ناو برد. په‌رله‌مانى ئه‌وروپاش ئێستا خه‌رێکى گفتوگۆیه بۆدۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ لابردنى PKK له لیستى تێڕۆرى یه‌کێتى ئه‌وروپا .
قه‌یرانى سوریا هۆکارێکى گه‌وره‌یه بۆ نزیک بوونه‌وه و بۆچوونى ئه‌ردۆغان. هێرشى ماوه‌ى رابردوو له شارى ناوچه‌ى ڕه‌یحانلی، که بووه هۆى کوشتنى زیاترله (50) هاوڵاتى ، ئه‌وه‌ى سه‌لماند که پڕوشکى ئاگرى کێشه‌ى سوریا ده‌کرێ بگاته‌تورکیاش. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان توانایى سه‌ربازی خۆى به‌کار بهێنێ بۆ گۆڕینى ڕژێم له سوریا. به‌ڵام ئه‌وه ناکرێ تا ئه‌وه کاته‌ى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا له ده‌ورى پلانێک کۆنه‌بێته‌وه بۆ ئیداره‌ى سوریا له دواى ئه‌سه‌د .
کۆنسه‌ى نه‌ته‌وه‌یى سوریا، گرووپى سه‌ره‌کى ئۆپۆزیسیۆنى سوریایه، ده‌بێ که‌مایه‌تیه‌کانی سوریا به‌ره‌و خۆى ڕاکێشێ – کورده‌کان، عه‌له‌وییه‌کان، درووزییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان. کورده‌کان پازده له سه‌دى دانیشتووان پێک ده‌هێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌سته‌گه‌ریی هاوکارى ناوخۆیى کوردان، تێکه‌ڵاوى کورده‌کان له‌گه‌ڵ که‌مایه‌تییه‌کانى دیکه، وئۆپوزیسیۆن به گشتى به‌رته‌نگ ده‌کات.
سه‌ره‌نجام هه‌بوون له‌گه‌ڵ PYD و سه‌رنجڕاکێشانى هه‌نگاوێکى گه‌وره ده‌بێ به‌ره‌و پێکهێنانى هاوپه‌یمانیه‌ک . نه ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و نه یه‌کێتی ئه‌وروپاش به بێ ره‌زامه‌ندى تورکیا له‌و ڕووه‌وه هیچ کارێک ناکه‌ن . به‌و مه‌به‌سته، ده‌کرێ مامه‌ڵه‌یه‌ک بکرێ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتیى ئه‌وروپا ناوی PKK له لیسته‌ى تێڕۆر لابه‌رن. له حاڵه‌تێکى ئاوا دا، ئۆجالان ئامۆژگارى PYD ده‌کات بۆ کار کردن له گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن. PYD هێزێکى شه‌ڕکه‌رى کاریگه‌رى هه‌یه له سنوورى تورکیا له‌نزیک قامیشلۆ له باکوور و له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا. بۆیه هه‌بوون و ڕاکێشانى سه‌رنجام PYD ده‌بێته هۆى ساز بوونی ناوچه‌یه‌کى تامپۆن له نێوان شه‌ڕ له سوریا و تورکیا، که ئه‌وه‌ش بار‌و دۆخی هێمنى تورکیا به‌ره‌و ژوورتر ده‌بات و ده‌بێته هه‌وێنى تێڕوانینێکى هاوبه‌ش بۆ حوکم کردن و هاوکارى هه‌رێمى ، ئه‌وکاته‌ش ئه‌سه‌د له سه‌رته‌خت ده‌هێندرێته خوارێ .
به‌رێز فیلیپس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ى ئاشتى ساز کردن و مافى گه‌ل له ئه‌نیستیووى لێکۆڵینه‌وه‌ى مافى مرۆڤ.
ئه‌م ووتاره له‌رۆژی سێشه‌مه له ژماره‌ى (21ى گوڵانی2013) ، هافینگتن پۆست دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه حه‌سه‌ن قازی
No comments:
Post a Comment