دوایین هه‌ڕه‌شه‌کانی دژی رۆژئاوای کوردستان چی به‌دوای خۆی دێنێت.
چه‌ند رۆژی رابردوو سنووری باشوور و رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان داخرا. سه‌ره‌تا هۆکاری داخستنه‌که‌ی بۆ کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام راوبۆچوونه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژئاوای کوردستان داخستنی سنووره‌که‌یان به هۆکارێکی سیاسی ناوزه‌د کرد .
له‌لای سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که گۆڕانکاریه‌کانی دوایی سوریا و رۆژئاوای کوردستان چاودێری ده‌که‌ن، ئاشکرایه که له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو شه‌ڕێکی دژوار له‌و وڵاته‌دا هاتوه‌ته ئاراوه‌و هه‌ندێک لایه‌ن هه‌وڵیان دا که شاره‌کانی رۆژئاوای کوردستان وه‌ک شاره‌کانی سوریا شڵه‌ژاو بکه‌ن و شه‌ڕی تێدا هه‌ڵگرسێنن و دانیشتوانه‌که‌ی ئاواره بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رجه‌م پلان و هه‌وڵه‌کانی ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن گه‌لی کورد و تێکۆشه‌ره‌کانی کورد پووچه‌ل کرایه‌وه .
واتا گه‌لی کورد، سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ماڕۆی توند و هێرشی گرووپه چه‌ته‌کان له‌سه‌ری، توانی به به‌رخودان و تێکۆشانی مه‌زن ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌ی بپارێزێت. هاوکات له‌م قۆناخه‌شدا شاهیدی ئه‌وه بووین که ناکۆکی و بارگرژیه‌کان له‌نێوان لایه‌ن وپارته سیاسیه‌کانی کورد هاته ئاراوه .
کێشه‌ی داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان زۆر گرنگه. ئه‌وه‌ی که بووه‌ته هۆی دروست بوونی ناکۆکی ئه‌مه‌یه: "پارتی (ئه‌لپارتی) که سه‌رۆکه‌که‌ی (عه‌بدولحه‌کیم به‌شار)ه، (74) که‌س له‌ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی به شێوازێکی شاراوه‌و ناڕه‌سمی له‌باشووری کوردستان ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان کران. هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانیش ئه‌و گرووپه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد ".
به ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و ئه‌ندامانی پارتی (ئه‌لپارتی)، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی نیشان دا‌و وتی پێویسته به زووترین کات ئازاد بکرێن. له‌ئه‌نجامی کاردانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و گرووپه، سنووره‌کان داخرا. هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان دوای ته‌واو کردنی لێکۆڵینه‌وه، گرووپه‌که‌یان ئازاد کرد .
ئێستا چه‌ند پرسیارێک بۆمان بێ وڵام ماونه‌ته‌وه. ئه‌و گرووپانه بۆچی شاراوه‌و ناڕه‌سمی ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان بوون؟ ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش به ده‌رباز بوونی ئازادانه‌و خۆسه‌رانه‌ی ئه‌و گرووپه ده‌ستوور بدات و هه‌ر باڵ و لایه‌نێک گرووپی چه‌کدار دابمه‌زرێنێت، ئه‌و کات رۆژئاوای کوردستان بارودۆخی چی به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ی که بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه بانگه‌شه ده‌که‌ن و دژبه‌ری شه‌ڕی چه‌کدارین، بۆچی تازه ده‌که‌وێته بیریان که گرووپی چه‌کداری دابمه‌زرێنن؟ ئایا هه‌بوونی دوو هێزی چه‌کدار رێگا بۆ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی براکوژی نێوان گه‌لی کورد نایه‌نێته ئاراوه ؟
مه‌ته‌لێکی کۆن هه‌یه که ده‌ڵێت: "لاڕوگێڕ دانیشه به‌ڵام دروست قسه بکه". هه‌روه‌ها مه‌ته‌لێکی دیکه ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌ر که‌سێک کلاش به ده‌ست بگرێت و له‌ویژدانی حیساب بپرسێت". ده‌رئه‌نجام ناکۆکی و ئاڵۆزی نێوان ئه‌و پارت و هێزانه ته‌نیا به هۆکاری ئه‌و رووداه نه‌بووه که ئاشکرا بوو، به‌ڵکوو ئه‌و کێشه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه به پێچه‌وانه‌ی رابردوو که شاراوه هێرشیان ده‌کرد، ئێستا ئاشکرا کارێکی وه‌ها بکه‌ن و شه‌ڕ بکه‌ن. بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری بکه‌م و یان لایه‌نێک تۆمه‌تبار بکه‌م، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌م که هۆکاری سه‌ره‌که چی بێت با ببێت، ئه‌خلاقی نییه که هه‌وڵێکی شاراوه دژی به‌شێکی کوردستان بدرێت. هه‌روه‌ها داخستنی سنووره‌کان و به‌کارهێنانی وه‌ک مێڵی فشار دژی گه‌لی کورد له‌رۆژئاوای کوردستان دوور له‌پێوانه‌کانی کوردپه‌روه‌ری و مروڤ په‌روه‌ری یه .
گه‌لی کورد له‌رۆژئاوای کوردستان دوو ساڵه دژی هه‌ر جۆره هێرشێکی توند به‌رگری له‌خۆی ده‌کات، به برسێتی و ئابلۆقه‌ی ئابووری ده‌ست و په‌نجه‌کانی نه‌رم کردووه، به‌ڵام ده‌ستی له‌نیشتمان به‌رنه‌داوه. ئه‌و گه‌ل شایانی هه‌ر جۆره یارمه‌تی و هاوکارییه. هیچ هێزێک مافی نییه بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئابلۆقه‌ی قورس دژی رۆژئاوای کوردستان به‌شدار بێت. بێگومان ئه‌و ناکۆکیانه رێگا له‌به‌رده‌م کاری گرووپه چه‌ته‌کان و تاڵانکاره‌کان ده‌کاته‌وه و شاره کوردنشینه‌کان ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان .
No comments:
Post a Comment