Pages

Ads 468x60px

6 May 2013

موسلم : تاکو مافه‌کانى کورد دانى پێدانه‌نرێت، رێگا به‌فرۆشتنى نه‌وت ناده‌ین


موسلم : تاکو مافه‌کانى کورد دانى پێدانه‌نرێت، رێگا به‌فرۆشتنى نه‌وت ناده‌ین.

ANF - له‌نده‌ن

ساڵح موسلم هاوسه‌رۆکى PYD و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى کورد ده‌رباره‌ى دواین ڕه‌وشى ڕۆژئاواى کوردستان و سوریا دواو ده‌ستنیشانى که‌ ( 15) هه‌زار شه‌رڤانى YPG هه‌رێمه‌کانى رۆژئاواى کوردستان ده‌پارێزن موسلم له‌به‌رده‌وامى دیداره‌که‌یدا ده‌ستنیشانیشى کردووه‌ که‌ 60% نه‌وت له‌هه‌رێمه‌کانى رۆژئاواى کوردستان داهه‌یه‌ به‌ڵام تا مافى کوردان به‌فه‌رمى دانانى پێدانه‌رێت ئێمه‌ رێگه‌ناده‌ین نه‌وت بفرۆشرێت .


سالح موسلم هاوسه‌رۆکى PYD له‌دیدارێکى تایبه‌تى رۆژنامه‌ى ئه‌لحیات که‌ له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا ده‌رده‌چێت تیشکى خسته‌ سه‌ر چه‌ند خالێکى گرنگ و ده‌ستنیشانى کرد (15) هه‌زار شه‌رڤانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG رۆژئاواى کوردستان ده‌پارێزن .
هاوسه‌رۆکى PYD ساڵح موسلم وه‌ڵامى پرسیارى هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانى سوریا و فرۆشتنى نه‌وت له‌رۆژئاواى کوردستان دایه‌وه‌ ووتى:" هه‌تا ناسنامه‌ى کوردان به‌شێوه‌یه‌کى ره‌سمى نه‌ناسرێت له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى به‌رهه‌ڵستکارى سورى ڕێک ناکه‌وین ."راشیگه‌یاند :" له‌سه‌دا 60% نه‌وت له‌هه‌رێمه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان له‌ ژێر کۆنترۆلى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG دایه‌ وه‌ بڕیارى فرۆشتنه‌که‌شى له‌ژێر فه‌رمانى ده‌سته‌ى باڵاى کورد ده‌بێت و بۆیه‌ هه‌تا ئاڵۆزێ سیاسى به‌رده‌وامبێت ئێمه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین نه‌وتى هه‌رێمه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان  بفرۆشرێت  ."
له‌به‌رده‌وامى دیداره‌که‌یدا سالح موسلم ده‌رباره‌ى ناکۆیه‌کانى سوریا ده‌ستنیشانى کرد رێبازه‌کانى توندو تیژى به‌سه‌ر نه‌که‌وتن ئه‌و شتانه‌ى که‌ ئێستا ده‌یلێن تێکۆشان نیه‌ بۆ دێموکراسى به‌ڵکو ئه‌مه‌ شه‌رێکى ده‌سه‌ڵات داریه‌ . چاره‌سه‌رى به‌سیاسى ده‌بێت ، به‌هاوپه‌یمانیه‌کى ناونه‌ته‌وه‌ى ، هه‌رێمى و له‌سه‌ر رێبازێکى ئاشتیانه‌ به‌دیدێت . 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates