Pages

Ads 468x60px

9 May 2013

له‌سلێمانى یادى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و هه‌ڤاڵانى به‌رزراگیرا

و پەیامی دایکی فەرزاد کەمانگەر بە بوونەی سالۆگەری لە سیدارە درانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر هاوەریانی

ANF - سلێمانى 

له‌سلێمانى یادى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و هه‌ڤاڵانى به‌رزراگیرا

ئه‌مرۆ له‌شارى سلێمانى به‌ئاماده‌بوونى چه‌ندین که‌سایه‌تى رۆشنبیر ومامۆستا و شاعێر و هاولاتیانى شارى سلێمانى ده‌وروبه‌رى هاوکات به‌به‌شداربوونى که‌سوکارى شه‌هیدانى 9ى گوڵان   کۆریادێک بۆ به‌رزراگرتنى ساڵیادى له‌سێداره‌دانى شه‌هیدانى ٩ى گوڵان له‌شارى سێمانى به‌رێوه‌چوو، له‌کۆریاده‌که‌دا  داواى راده‌ستکردنه‌وه‌ى ته‌رمى له‌سێداره‌دراوان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان بۆ چالاکانى سیاسى و مه‌ده‌نى کورد له‌ ئێران  کرا .


کۆڕیاده‌که‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى کورد – ئوروپا و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى ٩ى گوڵانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کۆڕیاده‌که‌  له‌ لایه‌ن خاتو مه‌له‌ک عه‌له‌م هولى پورى شه‌هید شیرین به‌ڕێوبرا .
هاوکات له‌به‌رده‌وامى  کۆریاده‌که‌دا په‌یامى کۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى کورد – ئوروپا (KMMK) له‌ لایه‌ن (جه‌هانبه‌خش ئه‌حمه‌دییه‌)وه‌ خوێنرایه‌وه‌ و تیایدا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانى چالاکانى سیاسى و مه‌ده‌نى و راده‌ستکردنه‌وه‌ى ته‌رمى گیانبه‌ختکردوانى ٩ى گوڵان کرا .  
له‌به‌شێکى ترى  په‌یامى کۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى کورد – ئوروپا جه‌خت له‌ پشتیوانى به‌رده‌وام بۆ زیندانیانى سیاسى و رۆژنامه‌نووسانى کورد (عه‌دنان حه‌سه‌نپوور) و (محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند) سه‌رۆکى به‌ندکراوى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان و (خوسره‌و) و (مه‌سعود کوردپور) کرایه‌وه‌ و داواش کرا که‌ پێویسته‌ رێژێمى کۆمارى ئیسلامى ئیران کۆتایى به‌ کوشتارى کاسبکارانى سه‌رسنوور بهێنرێت .  
هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌وامى ئه‌و یاده‌دا په‌یامى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى ٩ى گوڵان له‌ لایه‌ن خاتو (سه‌عدیه‌ وه‌کێڵى)  خوشکى شه‌هید فه‌رهاد (وه‌کێڵییه‌وه‌) خوێنرایه‌وه‌ و له‌ په‌بامه‌که‌دا وێڕاى ئاماژه‌ کردن به‌ یه‌کهه‌ڵوێستى گه‌لى کورد به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى تاران داواش  له‌ رێکخراو و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانیش کرا به‌ به‌رده‌وامى پشتیوانى له‌ زیندانیانى سیاسى و که‌س و کاره‌کانیان بکه‌ن .  
له‌په‌یامى بنه‌ماڵه‌ى گیانبه‌ختکردوانى ٩ى گوڵاندا ئاماژه‌ به‌وه‌شکرابوو فه‌رزاد و شیرین و عه‌لى و فه‌رهاد بوونه‌ته‌ سه‌مبوڵى خۆڕاگرى و یه‌کگرتوویى گه‌له‌که‌مان، بۆیه‌ له‌ گۆڕانکارییه‌کانى ناوچه‌کدا یه‌کگرتویى گه‌له‌ى کورد بۆ هاتنه‌دیى مافه‌کانى گرنگیه‌کى چاره‌نووسسازى هه‌یه‌ .  
له‌درێژه‌ى یاده‌که‌دا په‌یامى بنه‌ماڵه‌ى زیندانى سیاسى کورد زانیار مورادى له‌ لایه‌ن خاتو( ئامینه‌)ى دایکى زانیار مورادییه‌وه‌ پێشکه‌شکرا و ئاماژه‌ به‌ دۆخى خراپى زیندانیانى سیاسى و زانیار مورادى کرد و نیگه‌رانى خۆیانى له‌باره‌ى قه‌یرانى هه‌ڵبژاردنه‌کان و قوربانیکردنى رۆڵه‌کانیان ده‌ربڕى. دایه‌ ئامینێش داواى یه‌کهڵوێستى و پشتیوانى له‌ زیندانیانى سیاسى کرد .  
له‌و کۆڕیاده‌دا، که‌ له‌هۆڵى ئازادى حزبى شیوعى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، رۆژنامه‌نووس عه‌مار گوڵى راپۆرتێکى له‌باره‌ى پێشێلکاریه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئێرانه‌وه‌ پێشکه‌شکرد، که‌ باسى ئامارى له‌سێداره‌دراون و رۆژنامه‌نووسانى کوردى زیندانیکراو و کوشتارى کاسبکارى ناوچه‌ سنوورییه‌کانى کرد و ئه‌و پێشێلکاریانه‌شى، که‌ به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌درێن خرایه‌ روو .
له‌گه‌ڵ نمایشکردنى کلیپێکى تایبه‌ت به‌ گیانبه‌ختکردوانى ١٩ى گوڵان به‌ ده‌نگى شاعیرى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان جه‌لال مه‌له‌کشا، هونه‌رمه‌ندى ناسراوى گه‌له‌که‌مان (نه‌جمه‌دین غوڵامى ) به‌ چڕینى چه‌ند سرودێک یاده‌که‌ى هێنایه‌ جۆش .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates