Pages

Ads 468x60px

8 May 2013

مانگێك مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا ‌



مانگێك مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا ‌
سـوپـاسـتـان ده‌کـه‌یـن بـۆ لایـك کـردنـی پـه‌یـچـی
KurdReal.كــورد ڕیــاڵ
كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن واژۆ ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌ت ده‌داته‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سازدانی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات.


ئه‌ندامانی كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن واژۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌و داوایانكرد په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی نه‌بێت خۆپیشاندان و چالاكی مه‌ده‌نی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا ئه‌نجامده‌ده‌ن و فشار له‌سه‌ر په‌رله‌مان دروستده‌كه‌ن.

ئه‌ندامێكی كه‌مپینه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 470 هه‌زار واژۆیان بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا كۆكردۆته‌وه‌و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕانیان كردووه‌، ده‌شڵێت: له‌سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی نه‌یان توانیوه‌ واژۆ كۆبكه‌نه‌وه‌و له‌شاری سلێمانی و ڕانیه‌ش له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆدا بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا لێیاندراوه‌و واژۆكانیان دڕێندراون.

سوپای توركیا ماوه‌ی 15 ساڵه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و تائێستا بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی له‌ خاكی هه‌رێمدا ماونه‌ته‌وه‌ و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمیش هه‌ڵوێستیان نیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates