کورد نابێت چی تر خۆش باوەر بێت و بە ئاسانی بە دۆژمنانی گەل و نیشتمان باوەر بکات عەلاوەی ومالێکی هەر وەک یەکن عەرەبن نابن بە دۆستی گەلەکمان
بارزانی و عه‌لاوی تێوه‌گلاندنی سوپا له‌كێشه سیاسییه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی عێراقیه ته‌ئكیدیان كرده‌وه، چیتر بوار بۆ "تاكڕه‌ویی له ده‌سه‌ڵات و په‌راوێزخستنی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی عێراقی" ناده‌ن، پێداگریشیان له‌سه‌ر گرنگی به‌شدارییكردن و هاوسه‌نگێتی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كرد و تێوه‌گلاندنی سوپاشیان له چاره‌سه‌ركردنی سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كان ڕه‌تكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، له دیدارێكی نێوان مه‌سعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی دا له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین، هه‌ردوولا پێشهاته سیاسییه‌كان و قه‌یرانی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ كردووه، وتیشی "له‌و دیداره‌دا بارزانی ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه نابێت هیچ پێكهاته‌یه‌كی عێراقی په‌راوێز بخرێت و بواریش به تاكڕه‌وێتی له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌درێت له‌عێراقدا".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ردوولا كۆك بوون له ڕێگه نه‌دان به‌تێوه‌گلانی سوپای عێراق و به‌كارهێنانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه ناوخۆییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ستایشی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌غدای كرد بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان.
ئێن ئار تی
No comments:
Post a Comment