شاندێکى BDP و KCD به‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌حمه‌د تورک سه‌فه‌ری ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن
(ئه‌حمه‌د تورک) هاوسه‌رۆکی KCD و ئه‌ندام په‌رله‌مانى شاری مێردین‌ی باکووری کوردستان له په‌رله‌مانی تورکیا به مه‌به‌ستی گفتوگۆ بۆ رێگاکانی چاره‌سه‌ری پرسی کورد به رێبازی ئاشتیانه، سه‌فه‌ری ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن .
(نازمی گور) جێگری هاوسه‌رۆکی BDPش یاوه‌ری ئه‌حمه‌د تورک له‌و سه‌فه‌ره‌دا ده‌بێت. بڕیاره ئه‌حمه‌د تورک له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌ندام په‌رله‌مانان و نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسان چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدات .
(نازمی گور) جێگری هاوسه‌رۆکانی BDP له‌و باره‌وه وتی:" ئه‌و دیدارانه ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌کات و تا 24ی گوڵان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی دیداره‌کان له واشنتۆن ئه‌نجام ده‌درێت .
گور له‌به‌رده‌وامیدا رایگه‌یاند: " ئێمه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ندام په‌رله‌مانان ، نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسان چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئێمه راو بۆچوونه‌کانمان له‌سه‌ر رێبازه‌کانی چاره‌سه‌ری پرسی کورد له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ ده‌که‌ین." ووتیشى :" ئه‌و جۆره سه‌فه‌رانه هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای BDP و کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک (KCD ) ئه‌نجام ده‌درێت ."
نازمی گور له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ی که ئایا له‌گه‌ڵ فه‌تحولڵا گویله‌ن دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان نا ؟ وتی: "دیدارێکی وه‌ها له‌به‌رنامه‌ماندا نییه. ئه‌گه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌کی به‌و شێوه‌ش هاته ئاراوه، ده‌توانین چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بده‌ین ."
firatajans.com
No comments:
Post a Comment