Pages

Ads 468x60px

4 May 2013

ئیسرائیل دانی‌ نا به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كاروانێكی‌ موشه‌كی‌ له‌سوریا


ئیسرائیل دانی‌ نا به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كاروانێكی‌ موشه‌كی‌ له‌سوریا
ماڵپه‌ڕی‌ "BBC" بڵاویكرده‌وه‌ به‌رپرسانی‌ ئیسرائیلی‌ جه‌ختیان له‌و هه‌واڵانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ هێرشی‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر كاروانێكی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ موشه‌ك له‌سوریا.


به‌پێی هه‌واڵی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ ئیسرائیلیانه‌ رایانگه‌یاندووه‌ پێیانوابووه‌ ئه‌و كاروانه‌ چه‌كه‌ له‌سوریاوه‌ بۆ حیزبوڵای‌ لوبنانی‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ كه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ ئه‌نجامدرا دوای‌ ره‌زامه‌ندی‌ نواندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ بچوككراوه‌ بۆ كاروباری‌ سیاسی و ئه‌منی‌ بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بنیامین ناته‌نیاهو سه‌رۆك 
وه‌زیرانی‌ ئیسرائیله‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، به‌پێی وته‌ی‌ به‌رپرسێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌.
in rt tv

به‌رپرسێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌: ئیسرائیل هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر سوریا

كه‌ناڵی‌ "عه‌ره‌بیه‌" بڵاویكرده‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ئاشكرایكردووه‌ ئیسرائیل هێرشی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ر سوریا و به‌پێی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ئامانجی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئیسرائیل بارێكی‌ چه‌ك بووه‌ كه‌ بۆ حیزبوڵای‌ لوبنانی‌ ره‌وانه‌ده‌كرا.

به‌پێی هه‌واڵی‌ كه‌ناڵه‌كه‌، رۆژنامه‌ی‌ "هائارتس" ی‌ ئیسرائیلی‌ له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ كه‌ ناوی‌ نه‌هێنراوه‌و ئاماده‌نه‌بووه‌ ورده‌كاریی هێرشه‌كه‌ ئاشكرابكات بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ هێرشه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ نه‌بووه‌ به‌چه‌كی‌ كیمیایی و ئامانج لێی ئه‌و چه‌كه‌ نه‌بووه‌ له‌سوریا.

هاوكات رۆژنامه‌كه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ تۆڕی‌ "NBC" ئه‌مه‌ریكی‌ گواستیه‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ واشنتۆن رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و هێرشه‌ ئامانج لێی بارێكی‌ چه‌ك بووه‌ كه‌ به‌ رێگه‌وه‌ بووه‌ بۆ حیزبوڵاى لوبنان.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ ئاژانسی‌ ره‌سمی‌ لوبنان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئیسرائیل له‌ عه‌سری‌ هه‌ینی‌ یه‌وه‌ تا سه‌رله‌به‌یانی‌ شه‌ممه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی‌ باشوری‌ لوبناندا سوڕاونه‌ته‌وه‌.

پێشتر كه‌ناڵی‌ "CNN" ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌زاری‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ گواستبوویه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا پێیوایه‌ ئیسرائیل هێرشێكی‌ ئاسمانی‌ بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجام ده‌دات.

له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی‌ ره‌سمیدا باڵیۆزی‌ سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند "ئاگادار نییه‌ له‌هیچ هێرشێكی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates