Pages

Ads 468x60px

10 May 2013

ده‌سته‌ی باڵای کورد به‌شداری کۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سۆریا ده‌کات

ANF - قامیشلۆ

ده‌سته‌ی باڵای کورد به‌شداری کۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سۆریا  ده‌کات.

شاندێکی ده‌سته‌ی باڵای کورد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌کۆنگره‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سوریا ببن، چوونه‌ قاهیره‌ پایته‌ختی میسر .



سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌ ده‌سته‌ی باڵای کورد ده‌ستنیشانی کرد که‌ شاندێک له‌ده‌سته‌ی باڵای کورد ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌به‌یانی سه‌ردانی میسریان کردووه‌ تا به‌شداری کۆنگره‌ی لایه‌نه‌نگرانى دیموکراتیکی ئۆپۆزسیۆنى سوریا بکه‌ن که‌ له‌ 11 - 13ی گوڵان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند ده‌سته‌ی باڵای کورد له‌لایه‌ن کۆنگره‌وه‌ بانگهێشت کراون. کۆنگره‌ بۆ یه‌کێتی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن سوریا ئه‌نجام ده‌درێت، تا کو بتوانێت سوریا له‌ بارودۆخی توندوتیژی ده‌ربهێنێت .
سه‌رچاوه‌که‌ راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا مافی گه‌لی کورد قه‌بول نه‌کات، شاندی ده‌سته‌ی باڵای کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ رۆژئاوای کوردستان و وه‌ک نوێنه‌ری فه‌رمی گه‌لی کورد له‌رۆژئاوای کوردستان کار و خه‌باتی رێکخستنی خۆی به‌رده‌وام ده‌کات .
/////////////////////


گرووپی نا بۆ توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان ناوچه‌ی حه‌ویجه‌یان به‌سه‌رکرده‌وه‌.

گروپێکى پێکهاتوو له‌( 10) ژن به‌ناوى( گروپی نا بۆ توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان)  رۆژی 8/5/2013 به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ و له‌نزیکه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌حاڵ و ره‌وشی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ و به‌گشتی قوربانیانی ئه‌م دواییه‌ی توندوتیژیه‌کانی حه‌ویجه‌ چوونه‌ ناوچه‌که‌ و له‌نزیکه‌وه‌ی چاویان به‌ پارێزگاری حه‌ویجه‌ و که‌س و کاری قوربانیانی توندوتیژی و پێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌یان که‌وت  .
جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ره‌که‌ش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌  پێشوازیان له‌ گروپه‌که‌ کردوه‌ و داوا و سکاڵای خۆشیان له‌مه‌ڕ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌که‌یان بۆ گروپی نابۆ توندوتیژی سه‌رژنانیان خستووته‌روو . له‌درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌یاندا گروپه‌که‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌شیان به‌سه‌رکردۆته‌وه‌ و له‌وێ سه‌ردانی که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌م دوایانه‌ی رووداوه‌کانی حه‌ویجه‌یان کردووه‌ و هه‌روه‌ها له‌سه‌ردانه‌که‌شیاندا ئه‌و ماڵانه‌یان به‌سه‌ر کردۆته‌وه‌  که‌ له‌شه‌ڕوپێکدادانه‌کانى ئه‌م داوى حه‌ویجه‌ رۆله‌کانیان بونه‌ته‌ قوربانى  . 
یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی گروپی نابۆ توندوتیژی سه‌رژنان که‌ سه‌ردانی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ی کردبوو، (شکۆفه‌ ره‌شید) ئه‌ندامی رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(RJAK)، له‌ لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات  ANFووتی:" ئامانجمان له‌م سه‌ردانه‌ له‌نزیکه‌وه‌ بارودۆخی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ببینین و که‌سوکاری قوربانیانی توندوتیژیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که‌ به‌سه‌ربکه‌ینه‌وه‌ و هاوکات سه‌ردانی ئه‌و ژنانه‌ بکه‌ین که‌ هاوسه‌ر و رۆله‌کانیان له‌و رووداوانه‌دا بونه‌ته‌ قوربانى و که‌ له‌ئێستاشدا له‌بارێکی ده‌روونی خراپ و باری ناجێگیری ئابووری ده‌ژین".
له‌به‌رده‌وامى قسه‌کانى دا شکۆفه‌ ره‌شید ووتیشی:"ماڵ هه‌بووه‌ که‌ سێ که‌سیان بوونه‌ته‌ قوربانی توندوتیژیه‌کانی ئه‌و دواییه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌ ئێستاوه‌ هه‌م له‌رووى ئابوورى و هه‌میش له‌رووى ده‌رونیه‌وه‌ له‌بارودۆخێکى خراپ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ."
له‌کۆتایى لێداوانه‌که‌یدا شکۆفه‌ ره‌شید ئه‌ندامى گروپى نابۆ توندو تیژى و هاوکات ئه‌ندامى رێکخراوى ژنانى ئازادیخوازى کوردستان RJAK ده‌ستنیشانى کرد له‌کۆتایى به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌یان سه‌ردانى مه‌زارگه‌ی قوربانیانى توندوتیژیه‌که‌ى شارى حه‌وجه‌یان کردوه‌ . 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates