Pages

Ads 468x60px

6 May 2013

هێرۆ ئیبراهیم له‌گه‌ڵ شاندێکی یاوه‌ری بانگهێشتی کۆماری تێرۆر و سیداری تاران کران


بانگهێشتی سەرکردەکانی یەکێەتیی نیشتمانی بۆ تاران  بوو ئەووەیە کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوایی دەرکردنیئ سیخورەکانی کۆماری تێرۆر و سیداری کردوە لە هەرێمی کوردستان کە لە ژیر ناوەی  توجار کومپانی لە هەرێمی کوردستان خەریکی سیخورەێن دەژ بە بەرژەوەندی کورد

هێرۆ ئیبراهیم له‌گه‌ڵ شاندێکی یاوه‌ری بانگهێشتی کۆماری تێرۆر و سیداری تاران کران.

ANF
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان  (YNK) له‌گه‌ڵ شاندێکی یاوه‌ری له‌پارته‌که‌ی سه‌ردانی تاران ده‌که‌ن که‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێران بانگهێشت کراون .


ماڵپه‌رى PUK میدیا بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ 5ی  گوڵانی 2013 هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ‌ شاندێکی یاوه‌ری پایه‌به‌رزی پارته‌که‌ی سه‌ردانی تاران ده‌که‌ن .
ئازاد جوندیانی، وته‌بێژی مه‌کته‌ب سیاسی YNK به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاند: "سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ‌ شاندێکی یاوه‌ری له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رانی YNK له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئێران سه‌ردانی تاران ده‌که‌ن ."
ناوبراو راشیگه‌یاند که‌ بڕیاره‌ شانده‌که‌ چه‌ند دیدارێک له‌گه‌ڵ‌ کاربه‌ده‌ستانی رژێمی ئێران ئه‌نجام بده‌ن .
شایانی باسه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، پارێزگاکان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌کانى YNK و ئێران و ئالۆزیه‌کانی عێراق ناوه‌ڕۆکی گفتگۆکانیان بێت . 
سەر چاوە فورات نێۆز

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates