Pages

Ads 468x60px

23 May 2013

" له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ مه‌رگ بێزارم، نامه‌وێ ئاره‌زووه‌كانم به‌رمه‌ ژێر خاك، من ناوم زانیار مورادییه‌، ئێستا له‌ شاری‌ كه‌ره‌جی‌ ئێران چاوه‌ڕوانی‌ مه‌رگم، ئه‌مه‌وێ به‌ ئێوه‌ی‌ گه‌نجانی‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ گه‌نجانی‌ هاوته‌مه‌نی‌ خۆم له‌ ژاپۆن و ئوسترالیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌فریكا و هه‌موو جیهان، قسه‌ بكه‌م، نه‌هێڵن له‌ سێداره‌م بده‌ن، ئایا ژیان ئه‌وه‌نده‌ بێ به‌زه‌ییه‌، ئه‌م شانۆیه‌ ته‌ماشا بكات، كه‌ من و كوڕه‌ مامه‌كه‌م، له‌ شه‌قام له‌ سێداره‌ بدرێین و هیچ نه‌ڵێت و هیچ نه‌كات؟".

له‌ درێژه‌ی‌ نامه‌كه‌یدا هاتووه‌، " ئه‌زانم ئه‌م ترسه‌ی‌ من له‌ رێگه‌ی‌ پێگه‌كانی‌ ئه‌نته‌رنێـته‌وه‌ ده‌گاته‌ گوێی ئێوه‌. بۆیه‌ چه‌ند خوله‌كێك ئارامبگرن و چه‌ند چركه‌یه‌ك كاتی‌ خۆتان بگرن و گوێم لێبگرن كه‌ چه‌ند سه‌خته‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 21 ساڵیدا رووبه‌ڕووی‌ مه‌رگ بیته‌وه‌ و، له‌گه‌ڵ مۆته‌كه‌ی‌ مه‌رگدا بژیت و له‌ ده‌نگی‌ پێی‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ زیندانه‌كه‌ بترسیت و له‌رز بتگرێت".

زانیار باس له‌ بارودۆخی‌ له‌ زیندان ده‌كات و ده‌ڵێت:" ئێمه‌ سێ ساڵه‌ زیندانی‌ كراوین، من زانیار مورادی‌ و هاو كه‌یسه‌كه‌م لوقمان مورادی‌، ئامۆزامه‌، نۆ مانگ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بوین، هێنده‌یان لێداوین، ناتوانین به‌ ڕێگادا بڕۆین، ئه‌مڕۆ كه‌مه‌رم زۆر ئازاری‌ هه‌یه‌ و، دوو بڕگه‌ی‌ پشتم شكاوه‌".
له‌ درێژه‌ی‌ نامه‌كه‌یدا زانیار له‌ رێگه‌ی‌ نامه‌كه‌یه‌وه‌ ئاشكرایده‌كات،:" له‌م رۆژانه‌ بیستم ده‌یانه‌وێت رێوشوێنی‌ له‌ سێداره‌دانمان ئاماده‌ بكه‌ن، چوار رۆژه‌ بارودۆخم باش نییه‌، شه‌وانه‌ خه‌وم لێناكه‌وێت، بیرمكرده‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ بتوانم یارمه‌تیه‌كی‌ خۆم بده‌م"
له‌ كۆتاییدا زانیار مورادی‌ نوسیوویه‌تی‌:" به‌ هه‌ر ڕێگایه‌ك بووه‌ نه‌هێڵین ئێمه‌ له‌ سێداره‌ بده‌ن، هه‌وڵبده‌ن كارێك به‌ حكومه‌تی‌ ئیسلامی‌ ئێران بكه‌ن، بزانن ئێمه‌ به‌ ته‌نها نین و هه‌موو جیهان له‌ دژی‌ ئه‌م سزا زاڵمانه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌رببڕن، ده‌نگی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئێوه‌ و جوڵانی‌ ئێوه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ به‌ گوێمان ده‌كه‌وێته‌وه‌، چاوه‌ڕوانی‌ بیستنی‌ هه‌واڵی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕینی‌ هاوته‌مه‌نه‌كانی‌ خۆمم."

گرتووخانه‌ی‌ (ره‌جایی‌ شاری‌ كه‌ره‌ج)

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates