ئیسراییل بنکەی تەقەمەنی و مووشەكەكانی رێژیمی ئێرانی بوردومان كرد.
مووشەكەكانی جۆری "فاتح ١١٠" كە دروست كراوی رێژیمی ئێرانن و بەمەبەستی رادەست كردن
بە حیزبوڵڵای لوبنان لە حەشارگەیەك لە دیمەشقدا راگیرابوون، كەوتنە بەر بوردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی حكوومەتی ئیسراییل.
هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردەوە، ئەو بوردومانە بۆ دووهەمین جارە كەلەلایەن فڕۆكەكانی ئیسراییلەوە دەكرێتە سەر بنكە و شوێنی تەقەمەنییەكانی رێژیمی ئێران لەسووریە.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرچاوەكانی هەواڵی رێژیمی سووریەش بڵاویان كردۆتەوە، ئەو بوردومانەی ئیسراییل خەساری بە ناوەندێكی لێكۆلینەوەی نیزامی لە سووریە گەیاندووە.
ئەو بوردومانە لەحاڵێكدایە كە رێكەوتی ١٣ی بانەمەڕ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسراییل هێندێشوێنیان لەخاكی سووریەدا بوردومان كرد و ئەو بوردومانە لەلایەن لێپرسراوێكی ئیسراییلەوە پشت راست كراوەتەوە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، شاری دیمەشق لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیە بەتەواوەتی وەلەرزە كەوتبوو.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لێپرسراوانی رێژیمی ئێران هیچ پەرچەكردارێكیان بەو بوردومانە نیشان نەداوە.
rojikurd
No comments:
Post a Comment