بەریز بارزانی بۆ هیزەکانت ئامادەباش دەدێت دژ بە براکوردەکانت؟ دیارە جەنابتان هێشتا شەری براکۆژێتان لە بێر نروێشتووە
سالح موسلم: که‌س ناتوانێت بڵێت بۆچی YPG ئه‌رکی خۆی پێک دێنێت
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان 22.05.2013
هاوسه‌رۆکی PYD (سالح موسلم) ده‌ستنیشانى کرد گرووپێکی چه‌کداری مه‌شقپێکراو ویستویانه بکه‌ونه رۆژئاوای کوردستان، ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و وتی: "YPG و هێزه‌کانی ئاسایش به‌رپرسیارى ، پاراستنی گه‌لن. که‌س ناتوانێت بڵێت بۆچی ئه‌رکه‌کانتان به‌جێ ده‌هێنن ؟"
(سالح موسلم) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای کورد و هاوسه‌رۆکی PYD به‌شداری به‌رنامه‌ی (ئاکتوئه‌ل)ی، (نوچه تیڤی) کرد و گفتوگۆیه ته‌م و مژاویه‌کانى له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی گرووپێکی چه‌کداری نزیک له پارتی هه‌ڵسه‌نگاندو ووتى: "YPG و هێزه‌کانی ئاسایش، هێزی ره‌وایه‌و به‌رپرسیاری پاراستنی گه‌لی رۆژئاوا له‌سه‌رشانیانه‌و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رکه‌کانیاندا، به‌رپرسیاری به‌رقه‌راری ئاسایش و ئارامی له‌سنووره‌کانیش ده‌که‌وێته سه‌رشانیان ."
موسلم سه‌رباره‌ت به‌و گروپانه‌ى که له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى رۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر کران و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دا کرا رایگه‌یاند :" چه‌ند پارت و گرووپی رۆژئاوا که نزیک له‌پارتی ده‌ناسرین، هه‌وڵیان دا به نهێنی و بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاگادار بن، له‌رێگای نافه‌رمی یه‌وه ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان ده‌بن. ئه‌و گرووپی چه‌کدار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی YPG و هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستگیر ده‌کرێن و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌و گرووپه له‌باشووری کوردستان مه‌شقی سه‌ربازیان پێدراوه هه‌وڵیان داوه ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان ببن، پاش لێکۆڵینه‌وه ئه‌و گرووپ ئازاد ده‌کرێن ."
YPG و هێزه‌کانی ئاسایش ئه‌رکی سه‌رشانیان پێکدێنن
موسلم سه‌رنجى راکێشایه‌سه‌ر کاردانه‌وه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی پارتی داخستنى ده‌روازه‌ی سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان و هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه‌ش رایگه‌یاند:" نوێنه‌ری پارته‌که‌یان له هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه داوای چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی کردووه، به‌ڵام تا ئێستا چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام نه‌دراوه ."هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانیشى کرد که ئه‌و گرووپه چه‌کداره‌که به‌نیازپاکی هه‌وڵی نه‌داوه ده‌ربازی سنوور ببن، به‌ڵکوو به‌نهێنی هه‌وڵی ده‌رباز بوونیان داوه، بۆیه که‌س ناتوانێت به هێزه‌کانی ئاسایش بڵێت بۆچی ئێوه ئه‌رکه‌کانتان جێ به‌جێ ده‌که‌ن . موسلم به بیری هێنایه‌وه که YPG و هێزه‌کانی ئاسایش له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی رۆژئاوا به‌رپرسیاره .
ئێمه به خۆشحالیه‌وه قۆناخی تورکیا پێشوازی ده‌که‌ین
له‌به‌شێکى تر‌ى قسه‌کانى دا موسلم تیشکى خسته‌سه‌ر قۆناخی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموکراتی به ده‌ستپێشخه‌ری رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان له‌باکووری کوردستان و تورکیا ده‌ستپێکردووه و ووتى:" باکووری کوردستانی گه‌وره‌ترین به‌شى کوردستانه. ئه‌گه‌ر له‌باکووری کوردستان چاره‌سه‌ری پێک بێت ، ئه‌وا ئاشتی و ئارامی له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش به‌تایبه‌ت رۆژئاوای کوردستان سه‌رده‌ست ده‌بێت ، ئێمه به خۆشحالیه‌وه پێشوازی له‌و قۆناخه ده‌که‌ین . ئێمه‌ش له‌رۆژئاوا ویستمان له‌گه‌ڵ هێزی ئۆپۆزسیۆن رێکبکه‌وین، به‌ڵام هێزی به‌رهه‌ڵستکار به هۆی فشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌بوونی گه‌لی کوردیان قه‌بول نه‌کرد. ئه‌گه‌ر تورکیا له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد رێککه‌وت، ناتوانێت به که‌سانی دیکه بڵێ بۆچی له‌گه‌ڵ کوردان رێکده‌که‌ون ."
گه‌ل ده‌ستوور ده‌دات، ئێمه جێ به‌جێ ده‌که‌ین
هاوسه‌رۆکی PYD سالح موسلم سه‌باره‌ت به کێشه و گرفته‌کانی گه‌لی رۆژئاوای کوردستانیش ووتی: "بێگومان کێشه و گرفت هه‌یه، کێشه‌ی سوته‌مه‌نی و کێشه‌کانی دیکه له‌ئارادیه. به‌ڵام گه‌ل خۆی بڕیار ده‌دات و به خۆش جێ به‌جێ ده‌کات. YPG رۆڵه‌ی ئه‌و گه‌له‌یه. له‌رۆژئاوا گه‌ل خۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات. خه‌بات خه‌باتێکی گه‌له، به‌ڕێوه‌به‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ریه‌کی گه‌له. خاڵێکی دیکه‌ش له‌ئارادایه که که‌سێکی تیشک ناخاته سه‌ری ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌ک PYD هیچ کاتێک چاومان له‌ده‌سه‌ڵاتداری نه‌بووه و هیچ کاتێکیش نابینه ده‌سه‌ڵاتدار . له‌م به‌شه‌ی کوردستان کۆنگره‌ی گه‌ل، ئه‌نجومه‌نی گه‌ل داده‌مه‌زرێن. وه‌ک پارتی ئێمه ئه‌ندامین، ئێمه پارتێکی ده‌سه‌ڵاتدار نین . هه‌ر که‌س بڕیاری خۆی به‌خۆی ده‌دات. بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان ئێمه کۆمیته‌ی گه‌ل داده‌مه‌زرێنین. ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ، گه‌ل کۆده‌که‌ینه‌وه‌و پێیان راده‌گه‌یه‌نین، چاره‌سه‌ری بدۆزنه‌وه، ده‌ستوورمان پێ بده‌ن و ئێمه‌ش جێ به‌جێی ده‌که‌ین. گه‌ل چ بخوازێت ئێمه ئه‌وه ده‌که‌ین. خۆسه‌ری شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان ئه‌وه‌یه که شۆڕشی گه‌له .
ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین خۆمان بپارێزین
له‌کۆتاى قسه‌کانى دا سالح موسلم شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند و ووتى:" ره‌وشه‌که ته‌م و مژاویه. گه‌لی کورد ده‌یه‌وێت خوێن رشتن رابگیردرێت و چاره‌سه‌ری سیاسی بێته ئاراوه . ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له رۆژئاوای کوردستان هه‌مووجۆره رووداوێک روو بدات. هه‌ڵوێستمان له‌و قۆناخه‌دا پاراستنی گه‌له‌که‌مانه. ئێمه وه‌ک گه‌لی کورد هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و شه‌ڕه‌ی له‌ئارادایه خۆمان بپارێزین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش رێکسختن بوونی خۆمان به‌رفراوان تر ده‌که‌ین. گه‌ل چ کاتێک خۆی به رێکخستن کرد، ئه‌و کات ده‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بکات .
No comments:
Post a Comment