Pages

Ads 468x60px

13 May 2021

لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کەیسى مستەفا سەلیمى دەهێنرێتەوە گۆڕێ





 لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کەیسى مستەفا سەلیمى دەهێنرێتەوە گۆڕێ



▪️ چەند په‌رله‌مانتاری کورد لە پەرلەمانی كوردستان داوای ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی "مسته‌فا سه‌لیمی" ده‌كه‌ن کە لە لایەن یەکێتى نیشتمانییەوە ڕادەستى کۆمارى ئیسلامى کرایەوە و دواتر لە سێدارە درا. 

لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کەیسى مستەفا سەلیمى دەهێنرێتەوە گۆڕێ



▪️ چەند په‌رله‌مانتاری کورد لە پەرلەمانی كوردستان داوای ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی "مسته‌فا سه‌لیمی" ده‌كه‌ن کە لە لایەن یەکێتى نیشتمانییەوە ڕادەستى کۆمارى ئیسلامى کرایەوە و دواتر لە سێدارە درا.



له‌ ڕاگه‌یێندراوى پەرلەمانتارەکان هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی (11ی نیسانی 2020) مسته‌فا سه‌لیمی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرایه‌وه‌ و له‌ سێداره ‌درا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی (14ی نیسانی 2020) فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان پێك هێنا، ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان  ئه‌نجامه‌كان و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانمان به‌ راپۆرتێك له‌ رۆژی (21ی نیسانی 2020) دایه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی راسپێردراو سوودی لێ ببینن و داوامان كرد له‌ ئه‌نجامی كۆتایی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر تێپه‌ڕبوو به‌سه‌ر ده‌رنه‌خستنی راستییه‌كان و بێ وه‌ڵامی حكومه‌ت له‌ رۆژی (1ی ئاداری 2021) به‌ یاداشتێكمان جارێكی دیكه‌ جه‌ختمان له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه‌ راسپێردراوه‌ كرده‌وه‌ و داوامان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ وه‌ڵامی راپۆرتمان بده‌نه‌وه‌ و رای گشتی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌م وه‌ڵامه‌ به‌ ده‌ستی ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌".


ئەم ئەندامپەرلەمانانە کە هەشت کەسن، گومان ده‌كه‌ن له‌ ده‌رخستنی راستییه‌كان و بۆیه‌ رای گشتی له‌م بابه‌ته‌ ئاگادارده‌كەنه‌وه،‌ كه‌ ئەوان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانییان جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه،‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ زووترین كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لیژنه‌ی راسپێردراو بۆ ئەوان کە نوێنه‌رانی گه‌لن، ده‌ربخات و ئه‌م كه‌سانه‌ی رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م راده‌‌ستكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ دژی هه‌موو پره‌نسیپ و به‌هایه‌كی پاراستنی مافی مرۆڤه‌، به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و راستییه‌كان به‌ رای گشتی رابگه‌ێندرێت.



* تێبینى: وێنەى نووسراوەکە، وێنەى فەرمانى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمە بۆ بەدەواداچوونى کەیسى مستەفا سەلیمى.


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates