مانگرتنی گیراوانی سیاسی لە گرتووخانەکانی تورکیا ١٦٥ ڕۆژی پڕ کردەوە
🔹مانگرتنی گیراوانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ١٠٧ گرتووخانەی تورکیا، بە مەبەستی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، ئەمرۆ ١٥٦ ڕۆژی پڕ کردەوە.
🔹هەروەها لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، بۆهەمان ئامانج چالاکی مانگرتن بە پێشەنگایەتی ژنان، ١٤٤ڕۆژی تێپەڕاند و جەخت لە بەردەوامی دان بەچالاکیەکانیان تا ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەنەوە.
🔹بۆهەمان ئامانج ، ١٢٧ ڕۆژە لە کەمپی پەنابەرانی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان، بەپێشەنگایەتی تەژەکە ئەوروپا، تەجەشە و ناوەندی چاندی کوردستان، چالاکی مانگرتن و ئیشکگری بەڕێوەدەچێت.
🔹لە ڕۆژی ١٥ی جونی ٢٠١٢ەوە، لەبەردەم بینای کۆنسەی یەكێتی ئەوروپا، چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردوە و نزیکەی نۆساڵە بێ ناوبڕ بەردەوامە.
🔹چالاکوانان بانگی فراوانتر کردنی چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، لە ڕای گشتی ، ژنان و جەوانان دەکەن.
No comments:
Post a Comment