سووتاندنی پەیکەری عەبدولڕەحمان پاشای بابان ناڕەزایی لێکەوتەوە
🔹شەوی ڕابردوو، لە دەربەندی بازیان، لە پارێزگای سلێمانی، پەیکەری عەبدوڵرەحمان پاشای بابان لەلایەن کەسانی نەناسراوە سوتێندرا.
🔹پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی و ئاشکراکردنی بکەرانی سوتانی ئەوپەیکەرە ئاشکرا نەکردوە.
🔹لە دژی سوتانی پەیکەری میر عەبدولرەحمان پاشای بابان، بابانییەکانی ناڕەزایی دەردەبڕن و ، دەڵێن ، دەستانێکی تێکدەر لە کوردستان سەرەڕای سوکایەتیکردن دەیانەوێت مێژوو شوناس و پێگەی فەرمانڕەواکانی بابان بشێوێنن.
🔹دەشڵێن ماوەیەک پێش ئێستا لە قەڵادزێ پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارشمانە تێکدرا و ئێستاش لەبازیان پەیکەری عەبدولرەحمان پاشای بابان سوتێندرا.
🔹هەروەها بانگەوازیان لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان کردوە سەبارەت بەو سوکایەتیانە کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن .
🔹لە ساڵانی ١٧٨٩ تا ١٧٩٧ میر عەبدولرەحمان پاشای بابان فەرمانڕەوایی میرنشینی بابانی کردوە.
No comments:
Post a Comment