سەرهەڵدانی داعشی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
▪️ئەمە وتارى سەلەفییە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامییە پاش ڕووداوەکەی دارسێرانی مەریوان کە تیایدا فتواى ملپەڕاندن دەردەکەن.
▪️سەلەفییەکان لە ڕۆژهەڵات و بە فیتى ئیتلاعات و سوپا و بۆ دروستکردنى دووبەرەکى، خەریکى فتوادان و جیهاد و ڕووبەڕووبوونەوەى کوێرانە و بێ لۆژیکن بەرامبەر بە شوناسخوازی و کوردپەروەریى ڕۆژهەڵاتییەکان.
▪️لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان وتار و ڕەوتێکی توندئاژۆ و تۆقێنەری سیستەماتیک و پاڵپشتیکراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی، هاوشێوەى گرووپى تیرۆریستى داعش دروست بووە کە تاقە مەبەستی لەنێوبردنى شوناسخوازی و هزرى دیموکراسى و ناسیۆنالیزمە.
▪️ئەرکە لەسەر تاک بەتاکی ئەندامانی کۆمەڵگە، ڕۆشنبیران، ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، شاعیران، مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی قوتابخانە، دایک و باوکان و لاوان، بە هوشیاری و هەستیارییەوە لەم فیتنە و پیلانەی کۆماری ئیسلامی بڕوانن و بەرپەرچی بدەنەوە.
No comments:
Post a Comment