کۆنگرەی ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە سەر پێوەندیی ئاریەن تەباتەبایی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکات
کۆمەڵێک لە یاسادانەرانی ئەمریکی داوایان لە وەزارەتی دەروەی ئەمریکا کردووە هێڵاننامەی ئەمنییەتیی"ئاریەن تەباتەبایی" بەڕێوەبەری پلەبەرزی ئێرانیی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا هەڵبوەشێننەوە و لێکۆڵینەوە لە پێوەندییە
مەترسیدارەکانی ناوبراو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکا.
نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێن: دەبێ لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر کەسایەتیی و وەفاداری ئەو کەسە بۆ کۆماری ئیسلامی کە گەورەترین دژبەری ئەمریکایە بکرێ و نابێ زۆر بە ئاسانی متمانە بەو کەسانە بکرێ، لەبەر ئەوەی کە ئەو کەسانە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا.
یاسادانەرانی ئەمریکایی دەڵێن: تەباتەبایی لەهەمبەر ناڕەزایەتییەکانی ئێران وتوویە کە ناڕەزایەتیی لە ئێراندا زۆر سرووشتییە و دەوڵەت مافی خۆیەتی بەرەنگاری خەڵکی ناڕازیی لە ئیراندا ببێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە جەواد تەباتەبایی، بابی ئاریەن، یەکێکە لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی.
No comments:
Post a Comment