تاڵانکردنی مەڕوماڵاتی خەڵک لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شنۆ و پیرانشار
▪️ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاوى کردەوە:
▫️ لە ڕۆژانی ڕابردوو، لە ناوچەکانی شنۆ و دەوروبەری پیرانشار، کۆمەلێک جاش و بەکرێگیراوی سپای پاسدارانی ڕێژیم، دەستیان بە راوڕووتی خەڵکی ئەو ناوچانە کردووە و چەندین سەر مەڕوماڵاتی خەڵکیان لە گوندی جەڵدیان دزیوە.
▫️ئەو بەکرێگیراوە دزانەى سوپاى تیرۆریستى پاسداران ئاشکرا بوونە و خەڵکی ناوچەکەش دەزانێ کێن.
▫️ناوەکانیان بریتییە لە:
– محەمەد قادرحاسڵی ـ خەڵکی نەڵۆس
– خالید بابۆڵی ـ خەڵکی کانی ڕەش
– سەید ئەبووبەکر ـ خەڵکی جەڵدیان
- جەعفەر مەعرووفزادە ـ خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی شارى شنۆ.
▪️ئەم جاشانە لەگەڵ پاسداران و بەکرێگیراوانی مەحمەدیاری نەغەدە شەریکن و مەڕ و ماڵاتە دزراوەکانیان بردووەتە ئەو شارە و ڕادەستی ئەوانیان کردووه.
No comments:
Post a Comment