ژنە زیندانی سیاسیی کورد موژگان کاوسی مانی لە خواردن گرت
🔹بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژی ٢٦ی گوڵانەوە، موژگان کاوسی ژنە زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی ئێڤینی تاران دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن، بە شێوەی بێسنوور.
🔹بە وتەی یەکێک لە کەسوکاری ئەو زیندانییە، موژگان کاوسی لە کاتێکدا زیاتر لە نیوەی سزاکەی تێپەڕاندووە، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی بێسنوور، داخوازەکانیشی کەسیی نیین و ڕەخنەیەکە لە ڕەهەندی گشتی هەڵسوکەوتەکانی کاربەدەستانی زیندان و بەرپرسانی دەزگای دادی ڕژیمی ئێران، بەرامبەر هەموو زیندانیان.
No comments:
Post a Comment