Pages

Ads 468x60px

13 May 2021

لێبوردنی نێودەوڵەتی سزای زیندانی کردنی چالاکانی بادینان بە ناداد پەروەرانە وەسف ئەکات

 



لێبوردنی نێودەوڵەتی سزای زیندانی کردنی چالاکانی بادینان بە ناداد پەروەرانە وەسف ئەکات


🔹نوێنەرایەتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەمیستی ئینتەرناسیۆنال،لەعێراق، سەبارەت بە بریاری دادگای پێداچوونەوە سزای چالاکوانای بادینان کاردانەوەی نیشان دا


🔹لە ڕاگەیاندراوی ئەو رێکخراوەیەدا  هاتوە،سەرمان سوڕماوە لەبارەی بڕیاری دادگای تەمیز لەهەولێر.ئەوبڕیارە لەدژی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان سەرپێچیکردنی ستانداردەکانی دادپەروەرانەیە.


🔹ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەشلێت پێویستە حکومەتی هەرێم بەبێ مەرج و بەزووی ئازادیان بکات. 


🔹شایانی باسە، لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، دادگای پێداچونەوەی هەولێر بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بۆ پێنج ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینان پەسەند کرد کە سزای شەش زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ کەمپینێکی بۆ ئازادی چالاکوانانی بادینان ڕاگەیاند


🔹ئەمنستی ئینتەرناشناڵ کەمپەینێکی بۆ ئازادکردنی پێنج سزادراوەکەی بادینان ڕاگەیاندوە .


🔹بە پێ ڕاگەیاندراوەکە هەر کەس ئەتوانێت بە رێگای ئیمەیڵ نامەکەیکی ئامادە کراو لە لایەن ئەمنستیەوە یاخود شتێک  لە زمانی خویەوە بنووسێت بۆ دیندار زێباری بەرپرسی پەیۆەندیە نێۆدەولەتییەکانی هەرێم بنێرێت.


🔹نامەکە لە سەر ماڵپەری گشتی ئەمنستی بڵاو کراوەتەوە و ئیمەیلی ئەو بەرپرسەی حکومەتی هەرێمیشی تێدایە کە نامەکانی بۆ دەنێردرێت.


🔹ئەم کەمپەینە دوای ئەوە دێت، کە شەوی ڕابردوو ئەمنستی ئینتەر ناشناڵ، لە بەیاننامەیەکدا ،بڕیاری دادگای پێداچوونەوە بۆ سزادانی پێنج سزادراوەكەی بادینان، بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم داو و داوای ئازادی کردنی ئەو کەسانەی کردبوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates